riklam

پشكنینی DNA كوژرانی بەغدادی پشتڕاستكردەوە

جیهان 03:00 PM - 2019-10-27
.

.

لێپرسراوێكی پەنتاگۆن رایدەگەیەنێت لەڕێی پشكنینی DNAەوە بۆیان سەلمێنراوە كە بەغدادی كوژراوەو پرۆسە سەربازییەكەشیان بەخێرایی ئەنجامداوە.

لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) رایگەیاند: دوای پشكنینی (DNA) سەلمێنراوە كە ئەبوبەكر بەغدادی كوژراوە، دەشڵێت: یەكەكەیەكی تایبەتیان بەخێرایی ئۆپراسیۆنەكەیان ئەنجامداوەو تەرمەكەی بەغدادیان بردوە. 

كەناڵی (ئەلحرە) لەزاری لێپرسراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە: یەكەكی تایبەتی سەربازی ئەمریكی كە سەربە فیرقەی (Navy Seal)ە، لەپارێزگای ئیدلبی سوریا ئۆپراسێونەكەیان بۆ كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و چەند سەركردەیەكی رێكخراوەكە ئەنجامداوە.

لێپرسراوەكەی بەرگری ئەمریكا ئاشكراشیكردوە دوای ئەوەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا دڵنیابونەتەوە لەشوێنی بەغدادی بەخێرایی ئۆپراسیۆنەكەیان  ئەنجامداوەو تەرمەكەی بەغدادیان بردوە.

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمرۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەڕەسمی هەواڵی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی و بەڵگەكانی كوشتنی ئاشكرابكات.

PUkmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket