riklam

به‌ چی یه‌وه‌ چی ئه‌كه‌ین؟

بابەتی گۆڕاو 01:54 PM - 2019-10-27
.

.

به‌ چی یه‌وه‌ چی ئه‌كه‌ین؟

گه‌نجێك: به‌ شه‌هاده‌ی ماجستێره‌وه‌ ته‌كسی ئه‌گێڕم.

جامبازێك: به‌ كۆڵێ سمێڵه‌وه‌ هه‌زار درۆ ئه‌كه‌م.

ساخته‌چییه‌ك: به‌ منداڵێكی ئیفلیجه‌وه‌ رۆژی ملیۆنێ په‌یدا ئه‌كه‌م.

دایكی شه‌هید: به‌ ره‌سمی سێ شه‌هیده‌وه‌ مه‌سئول به‌ مه‌سئول ئه‌گه‌ڕێم بۆ په‌نجا هه‌زار دینار هاوكاری.

دراوسێ: به‌ پێنج شه‌ش مناڵی عه‌جوله‌وه‌ كاتی حه‌لقه‌كه‌ سه‌لاموعه‌له‌یك خۆمی پیا ئه‌كه‌م.

خواپێداو: به‌ سێصه‌دو حه‌فتا ده‌نگه‌وه‌ بۆخۆم چوومه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.

یه‌كێتی: به‌ چل ساڵ خه‌باته‌وه‌ بووم به‌ قڕه‌

كۆمپانیایه‌ك: به‌ ئیفادێكی ئه‌ڵمانیا لۆریه‌ك ده‌رمانمان ساغ كرده‌وه‌.

نووسه‌رێك: به‌ مه‌قاله‌یه‌كی دزراوه‌وه‌ كردیانم به‌ چاودێری سیاسی.

پارتی: به‌ چه‌قه‌نه‌یه‌ك هه‌موویانم هێنایه‌ حوكمه‌ته‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket