سەردەمەكەو راپەڕین و پێشڕەوایەتی سۆسیال – میدیا!

سەردەمەكەو راپەڕین و پێشڕەوایەتی سۆسیال – میدیا!


27/10/2019 11:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

جیهانگیری، لە سادەترین پێناسەیدا، بەزاندنی تەواوی سنورەكانە.. سنوری جوگرافی، سیاسی، ئابوری و لە هەمووشی كاریگەرتر، بەزاندنی پەرژینەكانی كۆمەڵایەتییە. ئەمەش رابوردوی درێژی هەیە.
كە رۆژنامەو گۆڤارو چاپەمەنی، بەفراوانی پەیدا بون، وەكو سەرەتای دروستبونی رای گشتی، رای گشتیان خستە ژێر كاریگەریانەوە. بەتایبەتی رای گشتی خوێندەوار و خوێنەر.
ئەوەتەی رادیۆ پەیدا بووە، سنورەكان بەشێوەیەك لە شێوەكان، بەفراوانی كراونەتەوە، رادیۆش، كاریگەری فراوانی لەسەر كۆمەڵە جیاوازەكان، لەڕێگەی گوێگرتنەوە هەبوو. كە تەلەڤزیۆنیش داهات، كاریگەرییەكان، بەچەشنێكی دیكە، بەدەنگ ‌و وێنە، گۆڕانكاریان بەدیدەهێنا.
بەڵام كە ئینتەرنێت سەریهەڵدا و تەكنیكی چەشناوچەشنی ئینتەرنێتیش (فەیسبوك، تویتەر، وەتسئاپ) بەگشتی سۆسیال میدیا، توانی رۆڵی چاپەمەنی و بینین ‌و بیستن، پێكەوە بگێڕێ‌ و كاریگەریەكانی لەناو تاك بەتاك، خێزان بەخێزان، گروپ و كۆمەڵ بەكۆمەڵ، لە هەموو چركەساتێكدا، بەفراوانی دەركەوت. تێكڕا، چارەكە سەدەیەك بەسەر پەیدابونی ئینتەرنێت، بەم فراوانییە، تێپەڕیوە، بەڵام زۆر فراوانتر لە چەندین سەدە چاپەمەنی و سەدەیەكی رادیۆ و سێ‌ چارەكە سەدەیەكی تەلەڤزیۆن، كاریگەری داناوە.
لەم چارەكە سەدەیەی سەردەمی نوێدا (جیهانگیری) زۆرترین گەلان ‌و كۆمەڵەكانی جیهان، لە رۆژئاواوە بۆ ئاسیا، ئەفریقیا و دەوروبەرمان، بەردەوام راپەڕینی سیاسی و، خۆپیشاندانی چینایەتی و، گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی، رویانداوە. دەتوانین بڵێین:
سەردەمەكە، سەردەمی راپەڕین ‌و گۆڕانكارییە خێراكانە. هەر ئێستا لە: شیلی، كەتەلۆنیا، هۆنگ كۆنگ، سوریا، یەمەن، میسر، جەزائیر، عێراق و لوبنان و كوردستان، راپەڕین ‌و خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان هەیە. لەناو هیچ وڵاتێك و راپەڕینێك، خەباتی چینایەتی، یان نەتەوایەتی، یاخود نیشتمانی، كوت‌و مت نابینرێ‌. هەروا، پێناسەی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی، سیاسی ‌و ئاراستەی كلاسیكی تر، باویان نییە.
دژایەتی كۆڵۆنیالیزم، یان داگیركەران، یاخود دیكتاتۆرەكان و فاشیەكان، هەروەكو سەدەی رابوردوو، دیسان كوت‌و مت نابینرێ‌.
ئامانجی هاوبەشی ئەم خۆپیشاندانانە، دوژمنایەتی گەندەڵی ‌و داوای دادپەروەرییە. تەنانەت دیموكراسی و سۆسیالیستیش، لەناو خۆپیشاندانەكاندا، نەبۆتە ئامانجی سەرەكی. گەرچی بنچینەی گۆڕانكاریەكان هەر لە دەوری دیموكراسی و ئازادیەكاندا دەسوڕێتەوە.
كۆكەرەوەی هەموو راپەڕین و خۆپیشاندانەكان، بەیاننامەو گوتاری رابەر و كاریزمەكان نییە. كۆڕو كۆبونەوەی حزبە سیاسییەكان، كاریگەریان نەماوە. بەڵكو بەداخەوە بارەگای حزبەكان دەسوتێنرێن و دەسەڵاتدارانیش كەوتونەتە بەر نەفرەتی سزادان.
دەستەواژەی گەندەڵی، لە تەواوی ئەو وڵاتانەدا، كاربەدەستانی تۆقاندووە. كاربەدەستەكان،  نە وەكو جاران سوپا دەیانپارێزێ‌.. نە هێزی چەكداری تایبەتی، نە دەزگاكانی موخابەراتیش. بەڵكو، سوپای دەوڵەتان،  لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە دەچنە پاڵ راپەڕینەكان. ئەمەش  روداوێكی تازەیە.. كە سوپا، زوو لە حكومەتەكان هەڵدەگەڕێنەوە. سودان و جەزائیر و  میسر، نمونەی زیندوون. لوبنانیش، هەمان رێچكەی گرتۆتە بەر.
دەتوانین بڵێین: پارتی پێشڕەو، لەم سەردەمەدا پارتی سۆسیال میدیایە. تەنانەت، باشترین بزوتنەوەی چەپی جیهان، لەسەدەكانی رابوردوشدا، نەیتوانیوە، خەباتی هاوبەشی راپەڕیوان، بەم شێوەیەی ئێستا، لەناو چەندین نەتەوەو نیشتمان و كۆمەڵدا، بەدی بهێنێ‌.
پێوەرەكان گۆڕدران. هەلومەرجەكان لێكدەچن. راپەڕینەكان.. زوو زوو روودەدەن. دەسەڵاتەكان خێرا خێرا هەرەس دێنن. سەرۆكەكان بەئاسانی یان دەكوژرێن، یان دەگیرێن. حزبەكان، لەماوەیەكی كورتدا، هەڵدەوەشێن. جێگرەوەی هەمویان، نەوەیەكی نوێی سۆسیال میدیای سەردەمی جیهانگیرین.
ئەم نەوەیە، راستە بێ‌ ئەزمونن. راستیشە شوناسی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفە كلاسیكیەكان كۆیان ناكاتەوە. هەروا، دیارە، كە رابەری كاریزماشیان نییە. بەڵام، بە هەموو پێوەرێك، لەم سەردەمەی شۆڕشی زانیاری و پەیوەندی خێراییدا، نەوەی سۆسیال – میدیای پێشڕەو، وزەیەكی لە بن نەهاتوی گۆڕانكاری هەیە.
ئەو حكومەتانەی، سوپای تۆكمەو، زیندانی ئاوەدان و، دەزگای موخابەراتی داهێنەری ئەشكەنجەیان هەبوو، ئەو حكومەتانە، كە پێیان وابوو، بەهیچ ناڕوخێن، لەبەرامبەر راپەڕینی نەوەی فەیسبوكدا، وەكو شێرەبەفرینە، هەپرون هەپرون دەكرێن.
بەدڵنیاییەوە، ئەم نەوەیە، بەم وزە دەسەڵات هەژێنە، لەورژمی ئێستایاندا، هەڵەی زۆر دەكەن. تەنانەت یاسا شكێنیش ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەم نەوەیەش، وەكو نەوەكانی هەموو شۆڕشەكانی سەدەكانی رابوردوو، دەرس‌و پەند لە هەڵەكانیان وەردەگرن و لەدوا ئاكامدا، رێبازەكەیان سەقامگیر دەبێ‌ و ستراتیژیان گەلاڵە دەكرێ‌. ئەمانە، لە ئەزمونەكانی خۆیان، قاڵ ‌و قوڵ دەبن. فێر دەبن چۆن خۆیان رێك بخەن ‌و  چۆن چۆنیش دەسەڵات و سیستەمیان یەك بخەن.
ئەم ژانە، ژانی راپەڕینی سەردەمەكە، ژانێكی جیهان هەژێنە. لەناو ئەم ژ انەوە، مێژوو پێمان دەڵێ‌:
لەدایكبونێكی نوێگەری بەڕێوەیە. ئەم لەدایكبونە، زۆربەی چوارچێوە كلاسیكیەكانی حزبی، دەسەڵاتدارێتی، یاسایی، فەلسەفی و ئایدۆلۆژی بەجێ‌ دێڵێ‌. پێ‌ بەپێی گۆڕانكاریەكان، قۆناغی نوێ‌ سەرهەڵدەدات و لەناو قۆناغە نوێكەشدا، ستراتیژی نوێ‌، دێتە ئارا. بێگومان، ستراتیژە نوێكە، سیاسەت‌و ئایدۆلۆژیەت‌و فەلسەفەی حوكمڕانی دەبێ‌، بەڵام كوت‌ومت، لە سیاسەت ‌و ئایدیۆلۆژیەت و فەلسەفەكانی رابوردوو ناچن.
نەتەوەكانی وەكو كورد (ئەمازیغی، كامیل، بلوج.. تاد) هەروا، گەلان‌و كۆمەڵە سەركوت كراوەكان، دەبێ‌، بەقوڵی بیر لەم سەردەمە و لەژانی چۆنیەتی لەمەودواش بكەنەوە. دۆخ، وا دەخوێنینەوە، چیكە، نە خەباتی شۆڕشگێڕانەی رزگاری خوازی، چەشنی دەیان ساڵی رابوردوو، دادی سەركەوتنمان دەدات. نە حكومەتە دكتاتۆر و داگیركەرەكانیش، دەتوانن، بەزەبری سوپاو ئایدیۆلۆژیەتی مەزهەبی – نەتەوەیی، پێش لە رەهەندەكانی گۆڕانكاری هاوچەرخ بگرن. ئەم راپەڕین ‌و روداوانەی دەیانبینین، زۆربەی ناوچەكەو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و، ناوچەكانی دورونزیكمان دەگرێتەوە. بۆیە پێویستە، هێزە سیاسییە شۆڕشگێڕەكان، تەنانەت ئەوانەی سەرەنجامی گەندەڵی، كۆتاییان نەهاتووە، ئەم هێزانە، پێویستە روداوەكان‌و گۆڕانكاریەكان‌و دیاردەكان، هەمەلایەنە لەبەرچاو بگرن‌و خۆیان لەتەك روداوەكان‌و گۆڕانكاریەكان، بگۆڕن. جگە لە گۆڕانكاری هێزەكان لەناو گۆڕانكاریە بابەتیەكان، هیچ رێگایەكی دیكە دەستەبەر نییە، بۆئەوەی متمانەی رای گشتی، لەدەست نەدرێ‌.

نوسینی / مەلا بەختیار

PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • هێرۆخان لەدەباشان پێشوازی لەكافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنان كرد

  • image04
  • فێستیڤاڵی هەنار لەهەڵەبجە


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە

رۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیاندا هەیە، رووی مرۆڤایەتی كۆمەڵگەن، ئەو توێژەش پزیشكانن، كە پیشەكەیان پڕە لە سۆزو بەهای بەرزی ئاكارو رەوشتی جوان،...


  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت
  رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر


کاریکاتێر