riklam

رونكردنەوەیەك لەنوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:29 AM - 2019-10-25
.

.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چەند رۆژێكە چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە و ئەو بابەتەش دوور و نزیك پەیوەندی بە سەعدی ئەحمەد پیرەوە نییە.

دەقی روونكردنەوەكە...

روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە 

‎لە كاتێكدا هەنگاوەكان بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چڕتر دەبنەوە و لەوادەی ئەنجامدانی كۆنگرە نزیك دەبینەوە، بەداخەوە چەند رۆژێكە لەچەند ئەكاونتێكی بەمەبەست دروستكراو، چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا بڵاوكراوەتەوە . 

‎هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە. 

‎بەداخەوە هەست دەكەین دەستێكی رەشی گێرە شێوێن بەسود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەردەم و ئەو پێشكەوتنانەی كە تەكنەلۆژیای دەنگ و ڕەنگ بەخۆوەی بینیوە دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەكاری بهێنن.

‎بە ئاسایی دەبینین لەنێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم .

‎دەمێكە پیرەمێردی شاعیر بۆ وەڵامی ئەو جۆرە كەسانە لە دێرێك لە شیعرەكانیدا دەڵێت 

‎پەلی بەرد بۆ پەلی بەرزە 

‎لەقەش بۆ سەرپەلی بەردار 

 

‎شایانی باسە بەڕێز ئەستێرە كەریم دەوری هەبوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ڕێگرتن لە وروژاندنێكی بێ مانای ئەم ڤیدیۆ دروستكراوە 

‎لەگەل ڕێزماندا 

‎نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket