riklam

مەزڵوم كۆبانێ: یه‌كێتی پشتیوانی رۆژئاوایه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:29 PM - 2019-10-24
.

.

مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی گەلی كورد لە هەر چورا پارچەكەی كوردستان كرد و بە شێوەیەكی تایبەتیش سوپاسی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد بەرامبەر بە هێرشەكەی توركیا بۆسەر ڕۆژئاڤا.

مەزڵوم كۆبانێ‌ ئاماژەی بەوەشكرد سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان. مەزڵوم كۆبانێ‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لەگەڵ توركیا هیچ ڕێككەوتنێكمان نییە، بەڵام جەخت لە چارەسەری سیاسی بۆ سوریا و یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە دەكەینەوە.

لە بەردەوامی وتەكانیدا مەزڵوم كۆبانی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا لە بارەی ڕۆژئاڤای كوردستانەوە ڕەتكردەوە بێجگە لەوەش هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەی ڕووسیا و توركیای پەسەند نەكرد چونكە هەندێكی دژی بەرژەوەندی گەلی كوردە.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket