riklam

هێرۆ برایم ئەحمەد: هەموان بۆ مامۆستا حەمید خەمبارین

پرسەنامە 04:38 PM - 2019-10-24
.

.

هێرۆ برایم ئەحمەد هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر مامۆستا حەمید دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە................

بە ناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە

خوشكی ئازیزم له‌یلا خان

بەرێزان له‌ پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كوردی له‌ سوریا

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی سەرکردەی تێکۆشەر و خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدار مامۆستا(حەمید دەروێش)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمە گەورەیە پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.

لە دەستدانی مامۆستا(حەمید) کە كەسایەتییەكی گرنگ بو لە بزوتنەوەی نیشتمانیی و دیموكراسیی سوریا و كوردایەتیدا، مێژوویەكی دور و درێژ پێكەوەمانی دەبەستەوە و نمونەی هەڤاڵ و دۆستی بە ئەمەك بوە كە مایەی شانازیی بوە، بۆیە ماڵئاوایكردنەكەی خەسارەتێكە هەمووان بۆی پەرۆش و خەمبارین.

لە پەروەردگارمان داوایە‌ گیانی ئەم تێكۆشەرە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئۆقرەیی و خۆڕاگرییش بەئێوە و یەك بەیەكی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەکەی ببەخشێت.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیـە راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket