riklam

هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت

ئابوری 04:04 PM - 2019-10-24
.

.

بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەردا، هاوردەكرنیان قەدەغە دەكرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرهێنان لە پرۆژە كشتوكاڵییەكاندا رووی لە زیادبوون كردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.10.24 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەكان، بۆمانگی یازدە هاوردەكردنی مریشك قەدەغە دەكرێت.


ئاماژەی بۆئەوەكردكە، لە رێژەی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، لیژنەكە بۆ مانگی (11)ی ئەمساڵ بڕیاری دا 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور هاوردە بكرێت و هاوردەكردنی مریشك و هێلكەش قەدەغە دەكرێت.

سەبارەت بەهاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو لیژنەكە دوو پێشنیاری بۆ وەزارەت خستە ڕوو بۆدیراسە كردنی
1- ڕەسید كراوە بێت بۆ ئەو كۆمپانیاو بازرگانانەی كە پسپۆڕن لەبوارەكەدا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكان ئاژەڵ هاوردە بكرێت.
  2- ڕێگە بدرێت تەنها خاوەنی پرۆژەكانی ئاژەڵداری ئاژەڵ هاوردە بكەن بەپێی مۆڵەتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket