riklam

سەعدی پیرە بەشداری پرسەی سەید پاشا سەید رۆستەم دەکات

پرسەنامە 03:59 PM - 2019-10-24
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤/١٠/٢٠١٩ ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە یاوەری هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مامۆستا حوسێن شوانی ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لە وەردەك ناحیەی نمرودی قەزای حەمدانیە بەشداری كرد لە پرسەی  خوالێخۆشبوو كەسایەتی و ساداتی كاكەیی  (سەید پاشا سەید ڕۆستەم) .

‏‎لەمیانی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا  سەعدی ئەحمەد پیرە  پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی كەسوكاری خوالێخۆشبوو كردو گوتی كە  كاك سەید پاشا  پیاوێكی قارەمان و تێكۆشەر بووەو لەتەمەنی خۆیدا توانیویەتی ڕۆڵەی قارەمان و كوردپەروەر پەروەردە بكا و ئازاری زۆریشی لەپێناو كوردستان چەشتووە، خوا لێخۆشبوو یەکێک بوو لە پیاوە هەڵکەوتووەکانی دەڤەری کاکەییەکانی لە دەورووبەری موسڵ کەسێکی خۆشەویست و ئازیزی کاکەییەکان و پێکهاتەکانی تری ناوچەکە بووە  ، چونکە هەمیشە لەخەمی خەڵکی دابووە و لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی خەڵکدا ژیاوە ، بەردەوام هەوڵی یەکڕیزی و تەبایی و هێنانە کایەی خزمەت و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ناوچەکە داوە پێی وابوو کە یەکڕیزی و تەبایی پێکهاتەکان بەتایبەتیش نێوانی هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەبە ڕەسەنەکانی ناوچەکە زامنی ئاشتی  و سەقامگیری و ژیانێکی پڕ لە برایەتی و خۆشگوزەرانییە.

‏سەعدی ئەحمەد پیرە و هەرێم كەمال ئاغا  هیواشیان خواست ئەمە دواكۆست و ناخۆشی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بێت و خوای گەورە سەبووریان بدات و كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket