riklam

لەتیف شێخ عومەر: یەکێتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکڕیزییە

ی.ن.ک‌‌ 02:45 PM - 2019-10-24
.

.

لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا پێداچونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کراوەو تەئکید لەوەشکراوەتەوە کە یەکێتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکڕیزی دەبێت.

دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا تەئکید لەوە کرایەوە کە یەکێتی وەک هەمیشە ببێت بە هەوێنی یەکڕیزی و چی لە توانایدا بێت لەو بارەیەوە دەیکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداچونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کراوەو ئامادەکارییەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی کۆنگرەی یەکێتی، داوا لە هەموو کادیرانی یەکێتی دەکەین چی بۆچونێکیان لەسەر کۆنگرە هەیە بیگەیەننە لیژنەی باڵای کۆنگرە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket