riklam

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌‌ رۆژئاوا

ئابوری 11:09 AM - 2019-10-24
.

.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان كردوه‌و ئه‌مڕۆش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕی هاوكاریه‌كه‌ی ئاشكرا كردو گه‌یاندییه‌ رۆژئاوای كوردستان.

له‌كۆنگره‌كه‌دا م دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتی: له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بڕی 250 ملیۆن و 316 هه‌زار و 500 دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هاوكارییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه‌ كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا.

وتیشی: بڕی هاوكاری زیاتر كۆده‌كرێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌و بڕه‌ش ده‌گه‌یه‌نینه‌ براكانمان له‌ رۆژئاوای كوردستان.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ده‌قی كۆنگره‌كه‌...

000001.jpg

0222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket