riklam

كچه‌ كوردێك گه‌یشته‌ ئۆلۆمپیادى تۆكیۆ

ژنان‌ 02:55 PM - 2019-10-23
.

.

یاریزانێكى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌ پاڵه‌وانێتى جیهان له‌ یارى ساندا مه‌دالیاى ئاڵتونى برده‌وه‌و  به‌شدارى ئۆلۆمپیادى تۆكیۆ ده‌كات .

مریەم هاشمی، کە کچە وەرزشوانێکی کرماشانییە لە پاڵاوتنه‌كانى  هەڵبژاردەی ئێران لە کێشی 75 کیلۆگرامدا توانى پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت بۆ بەشداریکردنی لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی وۆشۆی 2019 هەڵبژێردرا و پاش به‌شداریكردنى له‌ پاڵه‌وانێتى جیهان كه‌ له‌ وڵاتى چین به‌رێوه‌چوو توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌ركه‌وتن بۆ یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى ساڵى داهاتوو مسۆگه‌ر بكات .

مریەم  لە دایکبووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و پێشتر  چوار مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی جیهاندا بەدەستهێناوە.

PUKmedia

٨.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket