riklam

كێ نابێ چی بڵێ؟

بابەتی گۆڕاو 02:48 PM - 2019-10-23
.

.

كێ نابێ چی بڵێ؟

* خوله‌ی چه‌خماخساز: پیاو هه‌بێ له‌دنیا غاندییه‌.

* مه‌كته‌ب سیاسی: كوڕی خۆم توخنی سیاسه‌ت نه‌كه‌وی ئاممان.

* عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: عه‌یب له‌چاوما هه‌بێ له‌ حساباتی وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییه‌كاندا نی یه‌.

* وه‌زیری خوێندنی باڵا: رۆڵه‌ گیان كافتریایه‌ك بكه‌ره‌وه‌ هه‌زار دكتۆرا دێنێ.

* پارتی: هه‌تا ئه‌توانن دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ بن.

* مه‌لا عه‌بدول لە‌تیف: مرۆڤایه‌تی جارێكی تر بلیمه‌تێكی وه‌كو (داروین) دروست ناكاته‌وه‌.

* حسێن سنجاری: مه‌كه‌ ده‌ستنوێژه‌كه‌م ئه‌شكێنی.

* ترامپ: موهیمترین شت ئه‌خلاق و وه‌فایه‌.

* ده‌رمانساز: واز له‌ حه‌ب و مه‌ب بێنه‌، به‌یانیان به‌خورێنی چنگێ ره‌شكه‌ بخۆ عه‌له‌مت تیا نامێنێ.

* سیستانی:ئه‌گه‌ر كوڕتان بوو ناوی بنێن عه‌بو به‌كر.

* حیزبی کوردی: به‌ڕاستی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ سێبه‌رانه‌ حه‌یای ئیعلامیان بردووه‌.

*وه‌زیری رۆشنبیری: ئه‌وه‌ له‌كوێی كوڕی باش؟! ده‌مێكه‌ كڵاشینكۆفێكم بۆ داناوی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket