riklam

هونەرو جوانی لوبنانی لە كوردستان

ئەدەب وهونەر 07:23 PM - 2019-10-22
.

.

لەئەمڕۆدا لوبنان لەبواری هونەرو جوانیدا بەوڵاتێكی هەرە پێشكەوتوو گەشەسەندوو لەقەڵەم دەدرێت، گومانی تێدا نیە وڵاتی جوانیە لەنیشتمانی عەرەبدا.

هونەرو جوانی و بەزم و چڕینی لوبنانی و خۆشەویستی جیهانی عەرەب بۆ هونەری لوبنان، ئەمانە وای كردوە كەگۆرانی لوبنانی لەنێو وڵاتانی عەرەبدا پەرەبسێنێت وزۆر بڵاوبێتەوە. ئەمڕۆش لەگەڵ هونەرمەندو گۆرانی بێژی لوبنان حسنا مەتەرین، ئەو گۆرانی بێژەی كە خاوەن و هەڵگری قوڕگێكی بەهیزی وەك چیا. ئەو خانمە گۆرانی بێژە ئەندامی یەكێك لەتیپە بەناوبانگەكانی لوبنان بوو لەساڵانی حەفتاو و هەشتاكاندا ئەویش تیپی بەندەلی لوبنانی بوو،تیپی بەندەلی نەك لەسەر ئاستی لوبنان بەڵكو لەعیراق و ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی ناوبانگێكی دیاری هەبوو.

خانمە هونەرمەندحەسنا مەتەر بۆ PUKmedia دەدوێت و دەڵێت: ئەمڕۆ بەگەلی عیراق بەكوردو عەرەبەوە دڵخۆش و گەشاوەم، پێشبینیشم نەدەكرد بەو شێوازە وا پێشوازیم لێ‌ بكەن و لەباوەشم بگرن، بەو شێوەیەش ئەم گەلەم وا خۆش بوێت،ئێستا  لەهەرێمی كوردستانم و  لەنێوان شاری سلێمانی وهەولێر نیشتەجێم و  لەمەودواش عیراق بۆ من دەبێتە وڵاتی دووەم،كۆمەڵێك چالاكی هونەری لەو دوو شارە ئەنجام دەدەم.

حەسنا مەتەر ئاماژە بەوەشدەكات: كۆمەڵێك كاری هونەری هاوبەشی عیراقی  لوبنانیم بەرهەمهێناوە، لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهان هونەری عیراق دیارو بەناوبانگە،  لە گۆرانی رەسەنی عیراقی و عەرەبی  زۆر شت فێربووم،دوا بەرهەمم چەند گۆرانیەكی هاوبەشی عیراقی و لوبنانیە هێشتا كاری تێدا دەكەین و لەداهاتوویەكی نزیكدا دەچێتە بەردیدەی بینەرانی عیراق و لوبنان وگوێبیستی دەبن، گۆرانیەكان لەبەرئەوەی كاری هاوبەشە لەنێوان گۆرانی عیراقی ولوبنانی و گۆرانی بێژە عیراقیەكانیش كە لەلوبنان نیشتەجێن تێیدا بەشدارن، لەسەر ئاستی هونەری گۆرانی عیراق و عەرەب گۆرانیەكان شوێنی خۆیان گرتوە.
وتیشی: چڕانی گۆرانی بەكوردی بەڕاستی دەستكەوتەهەرچەندە من زمانی كوردی نازانم، بەڵام چڕینەكان زۆرجوان بوون.

ئەو خانمە هونەرمەندە راشیگەیاند: زمانی كوردی زمانێكی شیرین و جوانە نزیكە لەهەست و دڵم. هەر ئەو خۆشەویستیەش بوو كە لەگەڵ گەلی كوردا هەمبوو یارمەتی دام هەست و خۆشەویستیتم بگەیەنمە لایان، پێچەوانەكەشی راستە.ئەو گۆرانیەش كە بڵاوەو خەڵك زۆر حەزیان لەبیستنێتی و خۆشیان دەوێت گۆرانی ( سڵاو لە پێشمەرگە).

لەمیانەی پرسیارێكی PUKmedia دا كە پرسی، كاریگەرییەكانی تەكنەلۆجیای گەیاندن و دەنگ و وێنەكان كە بەفراوانی لەتۆڕەكانی پەیوەندی (یوتیوب) بڵاوبووەتەوە چییە؟

لەوەڵامدا مەتەر وتی: تەكنەلۆجیا گومانی تێدا نیە كاریگەری دیارو گەورەی هەیە، لەوەوپێش ئەو توانایانە سادەو دیاری كراو بوون، كاریگەرییان لەسەر تۆماركردنی گۆرانی وكلیپەكان و دابەش كردن، بەرهەمهێنان، هەروەها سەرچاوەی گرێبەستەكان و كۆمپانیاكانی تۆماركردن بەجێ‌ هێشتووە.
گۆرانی بێژو كۆمپانیای سپۆنسەریش ناچارە بە گۆڕینی ئامێرە هونەری و تەكنۆلۆجیاكان، كە هاوشان بێت لەگەڵ گەشەسەندن وپەرەسەندنەكان ئەنجا بە ئەرێنی بێت یان نەرێنی.

تەكنۆلۆجیا بازنەی بڵاوبوونەوەی كارە هونەریەكانی هونەرمەندی فراوان كردوە، قەواەی ناساندنی گۆرانی بێژەكەو جۆری گۆرانیەكەی فراوانتر كردوە،تەنانەت وای كردوە كە خەڵك بچنە نێو وردەكاری ژیانی گۆرانی بێژەكە، دەبێت بەردوامیش لەپەیوەندیدا بێت لەگەڵ جەماوەرەكەی.
بەبارێكی تردا كاریگەری نەرێنی هەبوە لەسەر كوالێتی بەرهەمە هونەریەكە، تایبەتمەندیشی نەهێشتووە! ئەمەش لەكاتێكدایە گۆرانی بێژان لەكارەكانیاندا بەشێوەیەكی گشتی لەهەموو جیهاندا دزە پێ‌ كردنی هونەری و تەكنۆلۆجیا هەیە،بەشێوەیەكی پێشكەوتوو لێنەپرسینەوە لە پرۆسەی دزەپێكردنی تەكنۆلۆجیا هەیە،تەنانەت چۆنێتی چارەسەركردنیشی، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ئینتەرنێت بۆتە جیهانێك نە یاسای هەیە نە سنوور. لەهەندێك باریشدا بەهۆی كۆمێنت و پۆستە خراپەكانەوەو سووكایەتی بەگۆرانی بێژەكەو كارەكانی دەكرێت،لەبەرئەوە ناچارین پەنابەرینە بەر رۆژنامە تاوەكو روونكردنەوە بدەین.
لەمیانەی پرسیارێكماندا لەبارەی كارو پرۆژە هونەرییەكانی لەداهاتوودا لەبەغدا چیە،مەتەر رایگەیاند: بەڵێ‌ بەغدا بەردەوام لەدڵمایە،خۆشەویستیم بۆ بەغدا سنووری نیە،ئامادەكاری بۆ سازدانی ڤیستڤاڵێكی هونەری گەورە لە دوای مانگی موحەڕەم لە بەغدا دەكەین، لەدوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكان پێتان ڕادەگەیەنم.

پێویستە ئەوەش بڵێم: لەشاری بەغدا ژمارەیەك كاری نواندن لە تەلەفزیۆن و سینەما و كاری تری عیراقی و عەرەبی هاوبەش وەك زنجیرەی تەلەفزیۆنی  كاری تەلەفزیۆنی تر خراوەتە بەردەمم.

 كاری هاوبەش بۆ دوو گۆرانی عیراقی لوبنانی دەكەین، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابوری و كەمی كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنان دەمانتوانی كارەكانمان لەئێستا باشتربێت،بەڵام ئەمانە هیچی نابنە رێگرو لەپەیوەندی و كارەكانمان لەگەڵ جەماوەر بەردەوامدا دەبین، بەباشترین كاری هونەری دڵخۆشیان دەكەین.
وتیشی: وەك دەزانن ئەنتەرنێت ژیان و تایبەتیەكانمانی داگیر كردوە، زۆر نزیكە لێمان،كاریگەرییەكانیشی لەماڵ و جێگاكانمان دیارە، خێزان ناتوانێت بەدواداچوون بۆ وردەكاری ژیانی رۆژانەی خۆی بكات، وەك ئەوەی ئێمە جارانمان ئەمانكرد. دووریشی خستوینەتەوە لەزۆربەی خزمان و هاوڕێیانمان.

دەبینین كۆمپانیاكانی بەرهەمە هونەرییەكان ئەم دیاردەیان قۆستۆتەوەو لەهەندێك كاردا سوودی لێ‌ دەبینن نزیك بەو خەڵكەی  لەگەڵ ئەم جۆرە تەكنۆلۆجیایەن.. خۆم روویەكی هونەری و راگەیاندكاریم لە عیراق هەیە،خۆم بەڕوویەكی راگەیاندكار لەدێیەكی لوبنان دادەنێم كە بارەگاكەی لەهەولێرە، ژمارەیەك كاری وەبەرهێنانم لەبواری هونەری لە هەندێ‌ پێگەو شوێنی جیاواز كردوە و ئەنتەرنێتیش وەك شێوە هونەری و بازرگانیەكەو وەك گۆرانیش قۆرخی دەكات.


PUKmedia  و/عومەر رەشید
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket