ئه‌كادیمییه‌كی خه‌مخۆر بۆ ئازاری كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوان
جینۆساید 05:15 PM - 2019-10-22.
هیوا سه‌رهه‌نگ
هاووڵاتی خوێنده‌وار و زانسپه‌روه‌ر و رووناكبیری دروست ئه‌له‌مێنتی دڵنیایی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، فێربوون هه‌میشه به‌ردی بنچینه‌ی سازدانی دیموكراتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دروسته، هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتنی زانستی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵدا به‌رگه فراوانه دروسته‌كه‌ی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به كۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن.
شاهۆ زیره‌ك سه‌رهه‌نگ، یه‌كێكه له‌و مرۆڤه پڕ په‌رۆشانه‌ی خولیای زانسته، تا له رێیه‌وه خه‌ونه‌كانی ئه‌كادیمی بێنێته دی و به داهێنانی نوێی زانستی خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
ساڵی 1988 له هه‌ولێر له خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر و نیـشتمانپه‌روه‌ر له دایكبووه، ئه‌م مرۆڤ په‌روه‌ره هه‌ر له ته‌مه‌نی زووی خوێندكارییه‌وه خولیای ده‌رگه‌چاره‌كان بوو به‌رامبه‌ر به ئازاره‌كانی مرۆڤی كورد، بۆیه خولیای خوێندن بوو، تا قۆناغی زانكۆ، به پله‌ی نایاب خوێندنی ته‌واوكردووه، ساڵی 2012 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به ریزبه‌ندی یه‌كه‌م، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازیی ( زانكۆی كۆیه ) به ده‌ست هێناوه. كاندید بوو بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازیی عیڕاق، به‌ڵام به‌هۆی راگیرانی به‌رنامه‌كه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ نه ره‌خسا و نه‌یتوانی سه‌فه‌ر بكات بۆ ده‌ره‌وه. ماوه‌ی چوار ساڵ به ( موعید ) له هه‌مان به‌ش له زانكۆی كۆیه، وه‌ك مامۆستا كاری كردووه. خراپی باری دارایی كوردستان و تێكچوونی سیسته‌می مووچه و نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ خوێندن له كوردستان، وایكرد له ساڵی 2016 بتوانێ قبووڵێك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له بواری ئه‌ندازه‌ی باخچه له زانكۆی ( ئانهاڵت ( AnhaltLandscape ) Architecture ) University for applied sciences ) )، به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ر ئه‌ركی دارایی خۆی سه‌فه‌ر بكات و حكومه‌تیش ڕه‌زامه‌ند نه‌بوو بۆ پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن. سه‌رئه‌نجام، به مۆڵه‌تی بێ مووچه سه‌فه‌ری كرد و له ئه‌ڵمانیا و له زانكۆی ناوبراو ده‌ستیكرد به خوێندن. له سه‌ردانێكیدا بۆ كوردستان، چاوی ده‌كه‌وێت به پرۆژه‌یه‌كی ( ژیان فاونده‌یشن ) له چه‌مچه‌ماڵ، كه بریتی بووه له دروستكردنی باخێكی چاره‌سه‌ر و كۆمه‌ڵێك خانوو له‌سه‌ر شێوازی ته‌لارسازی كوردی و به كه‌ره‌سته‌ی خۆماڵی، پرۆژه‌یه‌كی ناوازه و بێ هاوتابوو، له رووی ته‌كنیكیش، كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی زۆر مۆدێرن و دۆستی ژینگه جێبه‌جێ كراوه، له‌وانه به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆی پڕۆژه‌كه و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه بۆ ئاودێری دره‌خته‌كان، دوای فلته‌ر كردن و پاك كردنه‌وه .. وه‌كو بواره‌كه‌ی خۆی لاندسكه‌یپ یاخود ئه‌ندازه‌ی باخچه، سه‌رنجی دا بوو كه ماسته‌ر پلانێكی تایبه‌ت به باخ و گوڵ نیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بیگرنه به‌ر و پیاده‌ی بكه‌ن.
كاتێك ئه‌م گه‌نجه خه‌مخۆره ئه‌كادیمییه‌م دواند، زانیم خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی په‌سه‌نده بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و جۆره پڕۆژانه و به هه‌ستێكی مرۆڤانه و كوردپه‌روه‌رانه‌وه ده‌یه‌وێت خزمه‌تـێك پێشكه‌ش به قوربانییانی ئه‌نفال بكات و ببێته به‌شێكی زۆر بچووك له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌درێن. چون تا ئێستا ئاسه‌واری ئازاره ده‌روونیه‌كان ناخیان ده‌هه‌ژێنێ و دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی كردون.
شاهۆ زیره‌ك سه‌رهه‌نگ له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ووتی: هه‌ر بۆیه ئه‌و باخچه‌یه‌م وه‌كو ناونیشانی تێزی ماسته‌ره‌كه‌م هه‌ڵبژارد و توانیم له كۆتاییدا پڕۆپۆزه‌ڵێك پێشكه‌ش بكه‌م و ببێته جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی مامۆستاكان و ڕێنیشانده‌ره‌كانم و به پله‌ی نایاب قبووڵیان كرد. له ڕۆژی 25/9 /2019 له شاری هامبۆرگ.
ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر گرنگه و به‌و هیوایه‌ی به‌رپرسانی تایبه‌ت به‌م بواره بایه‌خی ته‌واوی پێ بده‌ن له هه‌موو كوردستاندا.
پڕۆژه‌كه بریتییه له درووستكردنی باخێك بۆ چاره‌سه‌ر، وه كۆمه‌ڵێك چالاكی هه‌مه‌جۆر، سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ری ده‌روونی بێ له چه‌مچه‌ماڵ، واته درووستكردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ یارمه‌تیدانی قوربانیانی ئه‌نفال و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حاڵه‌تی ده‌روونییان ده‌ستنیشان كراوه به نه‌خۆش، وه‌كو خه‌مۆكی و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانیتر، له ڕێگه‌ی ژینگه‌ی باخچه‌كه و كه‌شی بیناكان و گیانله‌به‌ره‌كان، نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ری ده‌روونییان بۆ ده‌كرێ بۆ ئه‌و ماوه دیاریكراوه‌ی كه له پڕۆژه‌كه ده‌مێننه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی بواری ئه‌ندازیاری باخچه، كه وه‌كو چه‌مك، به‌شێكه له ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، تا ئێستا له كوردستان نیه، وه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و بڕوانامه‌یه‌شن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واویان كردووه. دوای ته‌واو كردنی خوێندنه‌كه‌م، ئاره‌زوو ده‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له بواره‌كه‌ی خۆمدا كار بكه‌م و ئه‌زموونی زیاترم هه‌بێت و ئاماده‌باشی بكه‌م بۆ ده‌رفه‌تی خوێندنی زۆرتر. ڕاسته خوێندن له ئه‌ڵمانیا به پاره نیه، به‌ڵام مانه‌وه و تێچووی ژیان زۆر گرانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كوردستان. وه دوای ئه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان و ئه‌گه‌ر بتوانم له به‌شه‌كه‌ی خۆم به‌رده‌وام بم و ده‌ستبه‌كار ببمه‌وه و چه‌ندی پێم بكرێ خزمه‌ت به گه‌ل و خاك و نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م.
له ته‌واوی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، ئه‌م جۆره خوێندكارانه یان ئه‌م جۆره پسپۆره ئه‌كادیمیانه‌ی كه بیر له داهێنان ده‌كه‌نه‌وه له خزمه‌تی پێشكه‌وتن و باشتركردنی كۆمه‌ڵدا بایه‌خێكی ته‌وایان پێده‌درێ و كارئاسانی ته‌وایان بۆ ده‌كرێت تا پرۆژه‌ی زۆرتر و پێشكه‌وتنی زۆرتر پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵ بكه‌ن، شاهۆ سه‌رهه‌نگ خودی خۆی خولیای قووڵبوونه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانستی بووه و خودی خۆی سه‌رقاڵی بیرۆكه‌ی داهێنان بووه بۆ خزمه‌تكردنی خێزانه‌كانی له ئه‌نفال به‌جێماو .
هاریكاری هه‌رێم له‌م روه‌وه پێشكه‌شكردنی گوڵزارێكی پر جوانییه، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه تێگه‌یشتن له بڕوانامه‌كانی خوێندنی ئه‌كادیمی به ته‌نیا بۆ كار و مووچه نه‌بێ، گه‌رچی تاك، كاتێك بروا نامه‌یه‌كی په‌سه‌ند به‌ده‌ستده‌هێنێ به ده‌ستكه‌وتی خودی كه‌سه‌كه داده‌نرێت و ئاینده‌ی خۆی له‌سه‌ر بنیات ده‌نـی، وه‌لێ له كارئاسانی كردن‌دا بینای ئاینده‌ی كۆمه‌ڵیش دروست بینا ده‌بێته‌وه و هه‌ست به‌و جوانییه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا ئاوێته بوون و لێره‌شه‌وه گه‌شه‌كردن له هزری مرۆڤه‌كاندا رۆژ به رۆژ زۆرتر په‌ڕه ده‌ستێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18