riklam

حاكم قادرحەمەجان پێشوازی لەمەترانی كەركوك و سلێمانی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:40 PM - 2019-10-21
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ حاكم قادرحەمەجان  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ، پێشوازی كرد لە د.یوسف تۆما مەترانی كەركوك وسلێمانی و قەشە ئەیمەن قەشەی كەنیسەی ماریوسف و ئەندازیار بیرنارد گایلەر دراوپێدەری (الممول)  پرۆژەی موتەكاملی كەنیسەی ماریوسف كە نەخۆشخانەی زەهایمەرو دایەنگاو باخچەی ساوایان وخەڵوەتگەیەك بۆ پیران و هۆڵێكی تایبەت بەكۆڕوكۆبوونەوەی بواری تەندروستی لەخۆدەگرێت و بەتەواوبوونی شاری سلێمانی بەگشتی لێی سودمەنددەبن .

لەدیدارێكدا كە بۆپشتیوانی لەتەواوكردنی پرۆژەكە سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانیان كردبوو ، لای خۆیەوە حاكم قادر پشتیوانی تەواوی بۆ سەرخستنی پرۆژەكەیان دووپاتكردەوە كە لە سنوری گەڕەكی كوردسات لەسەر رووبەری (2500) م بەپێنج نهۆم لەبواری جێبەجێكردندایە. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket