riklam

مەڵێ .. بڵێ

بابەتی گۆڕاو 03:15 PM - 2019-10-21
.

.

مەڵێ .. بڵێ
× مەڵێ ناشیرینە، بڵێ دەموچاوی ئیزاعی یە
× مەڵێ ئیستیعماری سەرمایەداری، بڵێ کۆمەڵی دەولی
× مەڵێ دایکەنە، بڵێ گەرمات نی یە؟!
× مەڵێ شەش مەکتەب سیاسییم ئەوێ، بڵێ پێویستە بە تەوافوق بێ
× مەڵێ هەر رۆژەی لەسەر پەتێکە، بڵێ مرونەتی تیایە
× مەڵێ بە بەلاش عەمەلیات ناکەم، بڵێ خەستەخانەی جامیعەکە باش نی یە
× مەڵێ دەنگت ئەڵێ ی قۆڕقۆڕەی شکاوە، بڵێ محەوەلە بکە مەقام نەڵێ ی
× مەڵێ چاوی دەرئەهات، بڵێ ئازادە چۆن بڕیار ئەدات
× مەڵێ لە ئەسڵا کۆمپانیاکە هی ئەوە، بڵێ هەر لە مناڵی یەوە رەفیقن
× مەڵێ عەرز ئەدڕێ، بڵێ هەیفا وەهبی بە گونی
× مەڵێ لە هەموو شوێنێکدا قووت ئەبێتەوە، بڵی ماشەڵڵا بووە بە خدری زیندە
× مەڵێ چۆڵی قوڵفەیە، بڵێ لە بارەگای یەکێتی جووتیاران ئەچێ
× مەڵێ لە پاش تڕێ خەمشەی بڕێ، بڵێ تازە ئەچێ بۆ بەسرە !!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket