کۆیە.. یادی تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر کرایەوە
ئەدەب وهونەر 02:39 PM - 2019-10-21.
لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری کۆیە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە تایەر تۆفیق و رۆژی هونەر لە کۆیە، بە ئامادەبونی هونەرمەندان و کەسایەتی و هونەردۆستان کرایەوە.
مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خوێندنەوەی ژیان نامەی هونەرمەند تایەر تۆفیق و وتاری چەند کەسایەتییەک و خوێندنەوەی شیعر بەڕێوەچوو، دواتر تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژ چەند بەرهەمێکیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
هەر لەو مەراسیمەدا وەک ڕێز و وەفایەک بۆ هونەرمەند سەردار ئەحمەد وێنەیەکی لەسەر ستەیجی موزیکژەنەکان دانرا، کە هونەرمەندی ناسراو سەردار ئەحمەد لەساڵی 1945 لەشاری كۆیە لەدایك بووە، یەكێك بوو لە میوزیسیانە ناسراوەكانی كورد و دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە و لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێكی زۆری بە هونەری كوردی كردووە.
کورتەیەک لە ژیاننامەی هونەرمەندی گەل ( تایەر تۆفیق )
تایەر تۆفیق ناوی تەواوی تایەر تۆفیق ئاو ڕەحمانی حەمەدی شێخانیە لە ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی بەفری قەندی لە شاری کۆیە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە خوێندنگای سەرەتایی و لە بەر زیرەکی لە پۆلی ٢ دادەنرێت، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەست بە گۆرانی وتن دەکات و زۆربەی شیعرەکانی ناڵی ، کوردی ، حاجی قادر ، بێخود ، صافی ، عەونی ، مەیلی ، زکی ، دڵدار لەبەر دەکات ، لە ساڵانی ١٩٤٢ – ١٩٤٣ کە گرانیە کوشندەکە دێت دەست بەرداری خوێندن دەبێت و لە شارەوانی کۆیە دەبێتە کرێکار ماوەیەکیش لەگەڵ حەمە تەیاری حەمە فەندی بە فەرمانبەری چۆتە بەسڕە، لە ساڵی ١٩٤٥ دەچێتە ئێستگەی ڕادیۆی بەغدا حەفتانە بۆ نیو سەعات گۆرانی دەڵێت، بۆ یەکەم جاریش مەقامی لە گورێ لە سۆرە گورێ و بەستەی کراس زەردێ دەڵێت، خاڵە تایەر لە ( ١٢ / ٩ / ١٩٥٦ ) دەگەڕێتەوە هەولێرو دەبێتە فەرمانبەر بە کاتبی ناحیەی سیدەکان، لە ساڵی ١٩٥٧ دەگەڕێتەوە بەغدا لە دووای شۆڕشی ١٤ی تەمموز دەگەڕێتەوە کۆیە، خاڵە تایەر لە ساڵی ١٩٨٠ توشی پاڵە پەستۆی خوێن و شەکرە دەبێت چەند جاریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چووە بۆ دەرەوەی ووڵات بەڵام بێ سوود بووە تاکو بەیانی ڕۆژی ٣ شەممە ٢٠ / ١٠ / ١٩٨٧ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و لە گۆڕستانی ( غەریبان ) بە خاک سپێردرا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19