riklam

دانیمارك.. پرسه‌ بۆ شه‌هید هفرین و هاوڕێكانی دانرا

ی.ن.ک‌‌ 10:29 PM - 2019-10-20
.

.

به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌كوردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی و دانیمارك، پرسه‌ بۆ شه‌هید ( هفرین ) و هاوسه‌نگه‌رانی له‌شاری هۆڕسنس له‌دانیمارك دانرا.

سه‌ره‌تا به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان مه‌ڕاسیمه‌كه‌ ده‌ستیپێكردو دواتر له‌لایه‌ن ماڵباتی شه‌هید (هفرین) وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كراو كورته‌ باسێكی ژیانی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌یان كرد.

هه‌ر له‌درێژه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا چه‌ندین په‌یامی سه‌ره‌خۆشی له‌لایه‌ن پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و تیایدا دوای ریسواكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، تیرۆركردنی شه‌هید ( هفرین) یان به‌كارێكی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م دا.

جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك وشیار جه‌لال لێپرسراوی كۆمیته‌ ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بوو و به‌ناوی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ دانیمارك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده‌ ماڵباتی شه‌هیدو هاوسه‌نگه‌رانی و هیوای خواست كه‌ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای كورد له‌ ڕۆژئاوا ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مووكات زیاتر پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی هه‌یه‌ بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه‌ ته‌نها یه‌كگرتوویمان زامنی سه‌ركه‌وتنمانه‌ .


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket