riklam

پۆلیسی ئەڵمانیا مەترسی لەپێكدادانی تورك و كورد هەیە

تاراوگە‌‌ 03:59 PM - 2019-10-20
.

.

بە بەشداری زیاتر لە 20 هەزار كەس لەڕەوەندی كوردو ئەڵمان و هاوسۆزانی نەتەوەكانی ترو بە بەشداری پارت و لایەنە كوردستانی و چەپەكان و پلاتفۆڕمی دیموكراتخوازو پارتیزانی لەشاری كۆڵنی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری ئەڵمانیا لەدژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر سوریاو پیلانگێڕی نێوان ئەمریكاو توركیا  بەڕێوەچوو.

لەو خۆپیشاندانەدا كە دوێنێ بەڕێوەچوو، گەورەی و قەبارەی ئەوخۆپیشاندانە هێزە ئەمنییەكانی ئەڵمانیای خستە ئامادەباشیەكی تەواو و هەستیارەوەو هێزە ئەمنیەكان پێشوەخت هۆشداریان دایە هەردوو رەوەندی توركی و كوردی بۆ خۆلادان لەئەگەری هەر توندوتیژیەك و داواشیلێكردن كێشەو ململانێی كوردو تورك نەگوازنەوە بۆ ئەڵمانیاو نەبنەهۆی دروستكردنی نائارامی و پشێوی و دان بەخۆیاندا بگرن.

رۆژنامەی كۆلنبەر ئەنتسایگر تسایتنگ نوسیویەتی: زیاتر لە یەك ملیۆن كوردو دوو ملیۆن تورك لەئەڵمانیا دەژین و گەورەترین دوو رەوەندی بیانین.

ئەمەش مەترسیەكی گەورەی لەسەروبەندی هێرشی توركی دروستكردوەو پۆلیسی ئەڵمانیا شەڕو پێكدادانی تورك و كورد بەدورنازانێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیش هەینی رابردو بەر لەخۆپیشاندانەكە لەزمانی سەرۆكی پۆلیسی شاری كۆڵنەوە بڵاویكردەوە ئەوان لێكۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕەوشەكە  كردووە بەپشت بەستن بەهەندێك زانیاری بەشێك لەو كوردانەی كەبەشداریانكردوە مەیلی توندوتیژیان هەیە.

لەو هەواڵەدا هاتووە بەر لەچەند رۆژێك لەكاتێكدا كەخۆپیشاندانی كوردەكان لەدژی هێرشی توركیا لەكۆڵن بەڕێوەچووە توركەكان (سڵاوی گورگە بۆرەكانیان) لەخۆپیشاندەرانی كورد كردوەو بۆتە وروژاندنی رق و توڕەییان.

سڵاوی گورگە بۆرەكان سلاوی نەژادپەرستی بێزاركردنی كوردو فاشستیانەی توركەو گروپە توندڕەوەكانی تورك كردویانە بەسونبولی خۆیان و ئەو سڵاوە لە ولاتی نەمسا قەدەغەیە، بەڵام دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانیا چاوپۆشی لێدەكات ئەو سڵاوە لەو خۆپیشاندانەدا بووە هۆی شەڕو پێكدادان و برینداربونی پێنج كەس.

لەبەرلینیش هەمان رۆژ بە 15 كەس هێرشكراوەتە سەر توركێك كە هێلەكی نەخشاو بەئاڵای توركیای لەبەردا بووە.

لەڕاپۆرتەكەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیدا هاتووە ئاڵۆزیەكان یاریگاكانی ئەڵمانیاشی گرتەوەو پێنج یاریزانی تیپەكانی ئەڵمانیا بەڕەگەز تورك لەدوای بردنەوەی یاریەكەیان سڵاوی سەربازیان كردوە كە ئەوە شایەنی سزادانی یاساییە.

ئەمە جگە لەوەی چەندین دوكان و سۆپەرماركێت كەوتونەتە بەر شاڵاو توڕەیی خۆپیشاندەران.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

 

 

 

 

32 (1).bmp

32 (2).bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket