riklam

ئەو دەردەی

بابەتی گۆڕاو 03:35 PM - 2019-10-20
.

.

ئەو دەردەی
× ئەو دەردەی دەمکوژێ، هەر تۆ دەرمانمی - حەسەن زیرەک –
× ئەو دەردەی بەتەلەبایەتی تووشی ببی بە مامۆستاییش بۆت تەرک ناکرێ - حەسەن تەممەڵ –
× ئەو دەردەی نەتکوژێ بەهێزترت ئەکات – حەسەنی خەستەخانەی شیرەکە –
× ئەو دەردەی تۆ گرتووتە دکتۆر و مکتۆر لێ ی نازانێ، وەرە لای خۆم - حەسەنی جەڕاح –
× ئەو دەردەی یەکێتی گرتوویەتی بیدا لە ( گا ) ئەیخات - حەسەنی کۆمەڵە -
× ئەو دەردەی بۆ بزووتنەوە نازڵ ئەبێ بیدا لەناو جەرگی یەکگرتوو – حەسەنی نەهزە-
× ئەو دەردەی ئێمە قەت دەرمانی نەبووە –حەسەنی کورد-
× ئەو دەردەی نەتکوژێ فێری مەشروبت ئەکات – حەسەنی موەزەفین –
× ئەو دەردەی ترامپ بەسەر کوردی رۆژئاوای دا هێنا، وەختی خۆی کیسنجەر لەسەر ئێمە تاقی کردەوە – حەسەنی هەرەس –
× ئەو دەردەی پشیلە لەناو ئەبات دوعای مشکە – حەسەنی بەیتەرە –
× ئەو دەردەی پەڕلەمانتاری پێ ئەچێتە ئەڵمانیا لای خۆمان بە ڤیاگرایەک عیلاج ئەکرێ – حەسەنی دەرمانساز-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket