ده خاڵی پێشنیاركراو له پێناو كۆنگره‌یه‌كی جیاوازدا
ی.ن.ک 10:04 AM - 2019-10-20.
وتووێژ‌و ده‌ربڕینه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شێوه‌ی جیاجیا‌و له‌سه‌ر ئاستی جیاواز درێژه‌ی هه‌یه، كه گرنگه مه‌به‌ست و ئامانج لێی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی جیاواز‌و هێنانه‌كایه‌وه‌ی گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه بێت له قۆناغی ئێستادا، به‌تایبه‌ت چاوتێبڕینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا زۆر‌و فره‌لایه‌نه‌یه و بگره خودی پرۆسه‌كه‌و له‌م هه‌لومه‌رجه گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی له‌مڕۆدا به‌دیده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌ش له‌رووی بارودۆخی ناوخۆی ئێستای یه‌كێتیه‌وه‌یه كه له ساڵی (2010) ه‌وه، كۆنگره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه؛ بۆیه به ئامانجی كۆنگره‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و جیاواز و گۆڕانكاری، (ده )خاڵی پێشنیاركراو ده‌خه‌مه ڕوو.
1. تێكه‌ڵكردنی عه‌قڵیه‌تی نه‌وه‌ی داهاتوو به رابردوو به‌ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده ؛ له‌و روانگه‌یه‌ی له‌لایه‌ك گرنگه سوود له شاره‌زایی و خزمه‌ت و ئه‌زموونی كار‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌وه‌ی رابردوو وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و جیهاندا، و له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌و ئه‌زموونه موتوربه و تێكه‌ڵ بكرێت به عه‌قڵیه‌تی نه‌وه‌ی نوێ و ده‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان پێكه‌وه نموونه‌ی حزبێكی مۆدێرنی شارستانی و دیموكراسی به‌رجه‌سته بكه‌ن؛ له روانگه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ عه‌قڵیه‌ت و هزری نوێ و قۆرغ نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات؛ وه‌ك له‌وه‌ی له ئێستادا به‌دیده‌كرێت.
2. پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی؛ له‌و روانگه‌یه‌ی په‌رته‌وازه‌بوون و پارچه‌پارچه بوون و ده‌سته‌گه‌ریی جیاوازی ناو یه‌كێتی، هه‌میشه مه‌وداكان دوورتر ده‌خاته‌وه و كه‌لێنه‌كان فراوانتر ده‌كات و درزه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات، به‌وه‌ش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستانه به‌گشتی، و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتییه به‌تایبه‌تی كه له ئێستادا واقعێكی ئاشكرای به‌رجه‌سته‌كراوو جێی ره‌خنه‌ی هه‌مووانه.
3. زیادكردنی رێژه‌ی كۆتای ژنان له سه‌رجه‌م ناوه‌ندو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؛ له‌و روانگه‌یه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی حزبێكی سۆسیال دیموكراته‌و چاوه‌ڕوانی زیاتر‌و جیاوازتری لێ ده‌كرێت؛ وه‌ك له‌وه‌ی له ئێستادا ده‌گوزه‌رێت و هه‌یه.
4. به‌هه‌ندوه‌رگرتن و بایه‌خدانی زیاتر به گرنگێتی ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی یه‌كێتی؛ له‌و روانگه‌یه‌ی بناغه‌و هێزی جه‌ماوه‌ری هه‌ر حزبێكی سه‌ركه‌ووتوی جه‌ماوه‌ری، بریتییه له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه زیاتر له بناغه‌وه؛ واته له شانه‌و پۆل و كه‌رته‌كانی حزبه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، پێش كۆمیته و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی، كه به‌داخه‌وه له ئێستادا حزب بۆته ئۆرگانێكی بچوك كه له مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی و بگره له مه‌كته‌بی سیاسی‌دا چڕ بۆته‌وه؛ نه‌ك كۆمیته‌كانیش.
5. به‌رجه‌سته بوونی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئازادی له‌ناو كادران به‌گشتی و جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی؛ له روانگه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی جیاكاری و جیاوازی و نادادپه‌روه‌ری له‌نێو چین و توێژه‌كاندا به‌گشتی كه له‌مڕۆدا بۆته جێی ره‌خنه‌ی خه‌ڵك به‌گشتی.
6. بایه‌خدانی زیاتر به فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی كادران، له‌ڕێی بایه‌خدان به خولی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری؛ له روانگه‌ی گه‌شه‌كردن و رۆشنبیركردنی زیاتر‌و به‌رده‌وامی كادران و به‌رفراوانبوونی جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌ت ئه‌و كادره نوێیانه‌ی دێنه ناو حزبه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاشناكردنیان به په‌یڕه‌و و پرۆگرام و شێواز و میكانیزمه‌كانی كاركردنی نێو ئۆرگانه‌كان.
7. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه جیاوازه‌كانیدا؛ له روانگه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشایی و مه‌ودا فراوانه‌ی له ئێستادا به‌دیده‌كرێت و بۆته جێی گله‌یی و گازنده‌ی نێو زوربه‌ی كادران ؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی یان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ساره‌یه‌ك و كادری ئۆرگانه‌كانی دیكه له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه بێت.
8. بایه‌خدان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به ژنانی ناو یه‌كێتی، به مه‌به‌ستی دروستكردن و ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ی زیاتری ژنان له نێو پارته‌كه‌دا؛ له روانگه‌ی به‌هێزكردنی زیاتری ژنان و سوود وه‌رگرتن له عه‌قڵ و توانا و لێهاتووی و هێزی ژنان له شوێنی گونجاو‌دا و نه‌هێشتنی ئه‌و ناباڵانسییه‌ی به‌ئاشكرا له ئێستادا به‌دیده‌كرێت له‌نێونده جۆربه‌جۆره‌كانی ئۆرگانه‌كان و وه‌فده‌كان و ناوه‌نده‌كانی كاركردن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌گشتی.
9. زیاتركردنی مسداقیه‌تی نێوان حزب و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی؛ به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رۆحی نیشتمانپه‌روه‌رێتی و تۆكمه‌كردنی به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆیی و پیشه‌ییه‌كان، ئه‌وه‌ش به خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان ونیشاندانی نموونه‌ی باشتر‌و جدی له خزمه‌تی گشت‌دا، بێ جیاوازی.
10. ئه‌نجامدانی كۆنگره له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كه له‌نێو په‌یڕه‌و پرۆگرامی نوێ‌دا بڕیاری لێ ده‌درێت؛ له روانگه‌ی چه‌سپاندنی راستگۆیی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كادران و جه‌ماوه‌ر به‌گشتی.
كنێر عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24