riklam

كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لەژمارەیەك ئەكادیمی كرد

ی.ن.ک‌‌ 12:50 AM - 2019-10-20
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٩/١٠/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانپێشوازیكرد لەژمارەیەك سیاسەتمەدارو ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆو توێژەری كوردو عەرەب و ئەوروپی.

 

لە دیدارێكدا كە هەریەك حاكم قادر حەمەجان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عومەر شێخموس ڕووناكبیروسیاسەتمەداری گەورەی گەلەكەمان ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و كوردستان و ناوچەكەو ڕۆڵی كورد لەهاوكێشە سیاسییەكاندا، كۆسرەت ڕەسول دیدو تێڕوانینی ڕاشكاوانەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی خستەڕوو و. دووپاتی كردەوە كەیەكێتی بۆ ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی خەباتی  كردووەو دەیكا.

 

هەر لەدیدارەكەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كوردستان و ناوچەكەو ڕۆڵی ئەكادیمیستان وتوێژەران بەرزنرخێنرا لە یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنووسسازەكاندا.

 

دۆخی ناوخۆی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان و هاوئاهەنگی و هەماهەنگی نێوان. لایەنە سیاسییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكانبوو، تێڕوانینی ڕوون و ڕاشكاوی لەبارەوە خرایەڕوو.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

thumbnail (1).jpg

thumbnail.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket