riklam

پێشانگایەك بۆ كاری خێرخوازی دەكرێتەوە

ئەدەب وهونەر 07:31 PM - 2019-10-19
.

.

لەهۆڵی كتێبخانەی گشتی، رێكخراوی هورایزنی خێرخوازی پێشانگایەك بۆ كاری خێرخوازی دەكاتەوەو دوو رۆژ بەردەوام بێت، پێشانگاكە بریتیە لە كاری دەستی و ئیكسسوارات و پشگنینی پزیشكی و هەمە جۆر خواردەمەنی.

ناز سینار كە یەكێكە لەئەندامانی رێكخراوەكە دەڵێ‌: ساڵانە بەسەرپەرشتی رێكخراوی هورایزنی خێرخوازی پێشانگای لەم جۆرە دەكاتەوە بۆ یارمەتیدانی خێزانە هەژارەكان و كاری خێرخوازی.

ناز سینار دەشڵێت: ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش لەكارەكاندا بەشدار دەبن، ئەو گەنجانەن كە رۆڵیان بینیوە لە پێشخستنی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی گیانی هاوكاری لەنێو تێكڕای پێكهاتەكان بەتایبەتیش لەنێو توێژی هەژاراندا.

وتیشی: لەپێشانگاكەدا هەمەجۆر كاری دەستی و تابلۆی هونەری و كتێب و پشكنینی پزیشكی و خواردن و شیرینی جیاواز دەگرێتەخۆ، پێشانگاكە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.


PUKmedia  و/ عومەر رەشید

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket