riklam

هه‌ر كورد ئه‌توانێ

بابەتی گۆڕاو 06:33 PM - 2019-10-19
.

.

هه‌ر كورد ئه‌توانێ

له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌؛ لات پاڵه‌وانی خوابێ.
له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌؛ سه‌رچۆپییه‌كه‌ نه‌دات به‌ كه‌س.

×××

له‌ رووی رێكخستنه‌وه‌؛ عاله‌می لێ ته‌كیبێته‌وه‌.
له‌ رووی ئیعلامه‌وه‌؛ هه‌ر شیڕه‌ی بێت.

×××

له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌؛ شه‌به‌كه‌ و باڵۆنی دانابێ.
له‌ رووی نه‌وسه‌وه‌؛ هه‌موو به‌یانییه‌ك شیلاوگ بخوا به‌ ئاوی سه‌روپێوه‌.

×××

له‌ رووی بازرگانی یه‌وه‌؛ قۆڵی هه‌موو ئۆمه‌تی محه‌مه‌دی بڕیبێ.
له‌ رووی ئیمانه‌وه‌؛ ساڵی دوو جار بچێ بۆ عه‌مره‌.

×××

له‌ رووی قژه‌وه‌؛ یه‌ك تاڵی سپی تیا نه‌بێ.
له‌ رووی پژمله‌وه‌؛ بووبێ به‌ پاقلاوه‌.

×××

له‌ رووی فكره‌وه‌؛ فیمینیست بێ.
له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌؛ ژنی سێ یه‌می حاجییه‌ك بێ.

×××

له‌ رووی ته‌كتیكه‌وه‌؛ رێوی به‌ شاگرد رانه‌گرێ.
له‌ رووی ستراتیجه‌وه‌؛ كه‌رێك بێ له‌و گۆڕه‌ی.

×××

له‌ رووی ره‌سمی یه‌وه‌؛ ماجستێری هه‌بێ له‌ سیاسه‌تدا.
له‌ رووی واقیع یه‌وه‌؛ له‌ ژێر پرده‌كه‌ سه‌د كڵاو بكه‌نه‌ سه‌ری.

×××

له‌ رووی نه‌زه‌رییه‌وه‌؛ پسپۆڕ بێ له‌ مه‌قامی حیجازدا.
له‌ رووی عه‌مه‌لی یه‌وه‌؛ له‌ گه‌عده‌كاندا مه‌ملی مه‌مانی بڵێ.

×××

له‌ رووی پیشه‌وه‌؛ مامۆستای جوگرافیا بێ.
له‌ رووی مه‌جلیسدا؛ بڵێ ئازرباینجان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket