riklam

یه‌كێتی و سۆسیال دیموكراتی سوید په‌یوه‌ندیه‌كانیان پته‌وده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 12:25 PM - 2019-10-19
.

.

سەرلەبایانی ئەمڕۆ ۲٠۱۹/۱٠/۱۹ لە بارەگای پەيوەندییەکانیی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە شاندی دەزگای ئۆلف پاڵمە سەنتەر کە پێکهاتبوون لە ئەڤین ئينجێر ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و کادیر کەسیرگە ئەندام پەرلەمانی ووڵاتی سوید و  بە ئامادەبونی سەمیر ساڵح نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ووڵاتی سوید.

سەرەتای کۆبوونەوەکە باسکردن بوو  لە پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سۆسیال دیموکراتی سویدی کە دەستەخوشکی یەکترن.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردنبوو لەبارودۆخی عيراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

دواتر بە گرنگیەوە باس لە دوا پێشهاتەکانی ڕۆژئاوا کرا و باس لەو هاوکاریانە کرا کە پێشکەشی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای دەکەن .

لای خۆیەوە تەحسین نامیق سوپاسی کردن لە بەرامبەر ئەو هاوکاریانەی پێشکەشی کوردانی ڕۆژئاوای دەکەن .

568.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket