riklam

گه‌شتێكی ژنانه‌ی مێژویی بۆ بۆشایی ئاسمان

ژنان‌ 11:45 AM - 2019-10-19
.

.

دوو ژنه‌ كاپتنی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی مێژوو دروستده‌كه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتێكی ژنانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌ردوو ژنه‌ كاپتنی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی  كریستینا كوتش و جیسیكا میرو گه‌شتێكیان به‌ كه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامدا، كه‌بۆیه‌كه‌م جاره‌ به‌ته‌نها ژن  بۆ بۆشایی ئاسمان گه‌شت بكه‌ن.

ئاژانسی فڕین و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی (ناسا) له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا نیشانی ده‌دات كه‌هه‌ردوو ژنه‌ كاپتنه‌كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان به‌ جلی سپییه‌وه‌ له‌ وێستگه‌یه‌ك له‌ به‌رزی 408 كیلۆمه‌تر له‌سه‌روو زه‌وی یه‌كێك له‌ پاترییه‌ له‌كاركه‌وتوه‌كانی وێستگه‌یه‌كی بۆشایی ئاسمان ده‌گۆڕن و ماوه‌ی 5 سه‌عاتییان پێده‌چێت.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م روداوه‌ به‌ كارێكی مێژووی ناوده‌بات.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket