riklam

هونەرمەندێكی شانۆكار كۆچی دوایی كرد

تاراوگە‌‌ 09:38 AM - 2019-10-19
.

.

ئێوارەی دوێنێ 18ی تشرینی یەكەمی 2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆكاری دێرینی سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی نزیك فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دڵی لەلێدان كەوت وماڵئاوایی لەخانەوادە و هاوڕێ ودۆستانیكرد.

حەمە سدیقی محامی نوسەری شانۆیی كێچ و چەندین شانۆیی و شاعیری تەنزئامێز و قۆشمە ژیانی بارگاوی بووە بە كارو خزمەت و كەسایەتییەكی روناكبیر و لەقۆناغێكیشدا خەباتگێڕێكی كاروانی چەپەكان بووە و هەوراز و نشێوی زۆری بینیوەو پۆستی جیاجیای لەچەندین سەردەمی رەنگە جیاوازەكاندا راپەڕاندوە و لەناوەڕۆكدا كەسایەتییەكی جوان و پڕ ئەزمون بووە..

حەمە سدیقی محامی لەساڵی 2000 هەزاردا نامەیەكی بۆ پاپای فاتیكان نارد و پێشنیاری كرد كەساڵی دوو هەزار ببێتە ساڵی دیالۆگی پێكەوە ژیان و كۆتایی هێنان بە پەراوێزكردنی كورد و مافەكانی.

 ئەندامی دامەزرێنەری كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە و لە ژیانی ئەدەبی و رووناكبیری خۆیدا چەندین نوسین و وەرگێڕانی هەیەو لەچل و پەنجكانی سەدەی رابردووشدا وەك ئەكتەر بەشداری چەندین شانۆیی كردووە.

حەمە سدیق لەهەر پلە و پۆستێكدا بوبێت كوڕی نێوەندی ئەدەبی و دانیشتنی هاوڕێیانە و خاوەنی قسەی خۆی بووە و بارگاوی بووە بەئەزمونێكی دەوڵەمەند.

حەمە سدیقی محامی ماوەیەكی زۆر كاری پارێزەری كردوە و زیاتر لە 25 ساڵە لەدەرەوەی وڵات سەرەتا لە سویسراو دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و دوێنێ ماڵئاوایی لێكردین.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket