مه‌لا به‌ختیار: ئێمه قوربانی ده‌ستخه‌ڕۆبوونی پشتیوانه‌كانمانین
ی.ن.ک 10:20 PM - 2019-10-18.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌وته‌یه‌كدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-10-2019، له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له‌هۆڵه‌ندا پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: كاتێك شێخ سه‌عیدی پیران له‌سێداره ده‌درێ، پیره‌مێردی نه‌مر، هاواری لێهه‌ڵده‌ستێت‌و ده‌ڵێت: واهاتن شه‌هیدان به جلی سوری خوێنینه‌وه، ده‌هه‌سته دایكی وه‌ته‌ن، سڵاویان بسه‌نه‌وه. ئێستاش كه له‌رۆژئاوا زیاتر له 220 شه‌هیدمان به‌خشیوه، سڵاو له‌یه‌كه به‌یه‌كه‌یان، له‌كێلی به‌رزیان، كه كێلی هه‌ریه‌كه‌یان به‌رزتره له‌قامه‌تی هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، راشیگه‌یاند: هه‌لومه‌رجێكی زۆر دژوار، هه‌ستیار، چاره‌نوسساز له‌رۆژئاوای كوردستان تێده‌په‌ڕێت. هه‌لومه‌رجێك، كه ره‌نگه ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئیقلیمیش ئه‌گه‌ر وریای خۆیان نه‌بن، نه‌ك هه‌موو لافلێدانی دیموكراسی‌و ئازادی‌و مافی مرۆڤ به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵكو شه‌هامه‌تی سیاسیش له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئاگایان له‌وه‌نه‌بێ، كه گه‌لێكی ژێر ده‌سته، ئازادیخواز، ئه‌مڕۆ به‌ئاشكرا ده‌ویسترێ قه‌تڵ‌و عام بكرێ‌و رێگه‌ی به‌دیهێنانی ئازادییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی سوریا بۆ به‌دیبێت.
رۆژئاوای كوردستان، وه‌كو جوگرافیا، وه‌كو به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد، بچوكترین جوگرافیا‌و كه‌مترین به‌شی نه‌ته‌وه‌ی كورده. به‌ڵام هه‌موو سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌حه‌كی سیاسی ده‌ده‌ن ئێستا. هه‌موو لافلێدانه‌كان‌و بۆچوونه‌كان‌و دروشمه‌كانیان له‌مه‌حه‌كی سیاسی ده‌ده‌ن. ئایا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زلهێزه‌كانی دنیا، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئایا ئه‌مانه لایه‌نیكه‌م پابه‌ندی مافی مرۆڤی كوردن یان نا؟! ئه‌گه‌ر چاره‌نوسی خه‌باتی ره‌وای رۆژئاوا بگاته تراژیدیا ئه‌وا هه‌موو لافلێدانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌مانه ئیتر ناتوانن، رسته جوانه‌كانیان به‌ئێمه‌و هیچ گه‌لێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بفرۆشن كه داوای مافی ئازادی ده‌كات.
بۆیه هه‌تا هه‌ل له‌بار نه‌چووه، پێموایه ده‌بێ زیاتر له‌وه‌ی تا ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مریكی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا‌و ئه‌ڵمانیا‌و زۆرێك له‌وڵاتانی تر هاتونه‌ته ده‌نگ، زیاتر له‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، بڕیار بده‌ن، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ناونه‌چین، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی دیموكراسی خۆشیان، مێژووی ئازادی و مافی مرۆڤ، نه‌كه‌وێته ژێرپرسیاری گه‌وره‌ی مێژوویی، به‌تایبه‌تی كه له‌هه‌لومه‌رجێكداین، هه‌لومه‌رجی جیهانگیری، كه ئێستا سه‌رده‌می جه‌نگی سارد نییه، تا ئه‌و وڵاتانه بتوانن به‌ئاره‌زووی خۆیان، رای گشتی وڵاته‌كانیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن! ناتوانن. رای گشتی له‌ئۆرۆپا، رای گشتی نوێچه‌شنه‌و به‌پێی ئه‌م سه‌رده‌مه بیر ده‌كاته‌وه‌و فشاری هه‌یه. كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی جۆراوجۆری ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی له‌وڵاتانی رۆژئاوا ورده ورده په‌نگی خواردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر رۆژئاوا دووچاری تراجیدیا ببێته‌وه، بێگومان ته‌نانه‌ت راچڵكینێك له‌ناوخۆی رای گشتی ئۆرۆپا دروست ده‌بێت. بۆئه‌وه‌ی چاره‌نوسی خودی ئه‌م حكومه‌تانه‌ش ئه‌گه‌ر بێده‌نگبن به‌رامبه‌ر به چاره‌نوسی رۆژئاوا، ئه‌وا له‌ناو رای گشتی خۆیاندا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌م چاره‌نوسه‌ش ئه‌گه‌ر بگاته تراجیدیا، ئه‌وا ده‌بێته به‌شێك له‌پاشخانی سایكۆلۆجییه‌تی رای گشتی ئۆرۆپا، كه له‌هه‌لومه‌رجێكی گونجاو‌دا، بێگومان ئه‌م حكومه‌تانه یا به‌هه‌ڵبژاردن یا له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئۆرۆپا باجی ئه‌م سیاسه‌ته بێ ده‌نگی‌و بێ هه‌ڵوێستییه بده‌ن‌و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی لێبڕاو بۆ ئه‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌میحنه‌تی تراجیدیا قوتار بكه‌ن، ئه‌وانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك چۆن له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تیرۆریسته‌كان سه‌ریانهه‌ڵدا، هه‌موو رۆژئاوا كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ئاواش له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر دیكتاتۆره‌كان‌و داگیركه‌ره‌كان سه‌ربكه‌ون‌و ئازادیخوازه‌كان سه‌ركوت بكرێن، هه‌ر به‌وشێوه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی كاریگه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر رۆژئاوا.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌حه‌فتا بۆ هه‌شتا ساڵی رابردوو ئێمه ته‌نها قوربانی هه‌ڵه‌كانی خۆمان نین، ئێمه قوربانی ده‌ستخه‌ڕۆبونیشین به پشتیوانه‌كانمان. پشتیوانه‌كانی ئێمه له‌حه‌فتا ساڵی رابردوو، له‌دوای دوا راپه‌ڕینی شێخ مه‌حموده‌وه له‌ساڵی 1932-1933 به‌دواوه ده‌ستخه‌ڕۆی ئه‌و پشتیوانانه‌ین كه ناو به‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ت، له‌م به‌ش‌و ئه‌و به‌شی كوردستان، هاتونه‌ته پێشه‌وه بۆ پشتیوانی كردنمان كه به‌شێك له‌مافه‌كانمان به‌دیبهێنین. كۆماری مه‌هاباد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، یه‌كه‌مین قوربانی پشتیوانی شوره‌وییه، كه به‌داخێكی زۆره‌وه، نه‌خۆی توانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ئێران دابین بكات، نه لایه‌نیكه‌می توانی به‌رگری له‌كۆماری مه‌هاباد‌و ئازه‌ربایجان بكات. سه‌ره‌نجام دوو كۆمار به‌ره‌و تراجیدیا رۆشتن‌و خۆیشی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئێستاش یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران‌و رووسیای ئێستاچ، له‌ئاوه گه‌رمه‌كان‌و هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌یتوانیوه به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی خۆی دابین بكات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، پاشئه‌وه‌ی وتی: ئێمه جه‌نگاوه‌رنین بۆ ئه‌وه‌ی چیمان ده‌ده‌ێتێ له‌ده‌ستكه‌وتی مادی، به‌ڵكو پێشئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بیر له‌ئازادی یه‌ك حزب، نه‌ته‌وه‌و كیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه، ئێمه ئازادیخوازین له‌پێناو ئازادی‌دا. بۆیه له‌سێ چوار ساڵی رابردووه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه‌مان هه‌بوو، ده‌مانوت: دوای ئازایه‌تی، ئازادییه‌كه‌مان مه‌كه‌ن به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتان..! له‌به‌ر ئازایه‌تی، پاداشتی مادیمان مه‌كه‌ن، پاداشتی سیاسی، یاسایی‌و مافه‌كانمان بكه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رایگه‌یاند: نه‌بوونی سه‌قامگیری له‌و چوار وڵاته‌ی كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، نیوه‌ی زیاتری هۆی كێشه‌ی ئابوریتان، سیاسیتان، كۆمه‌ڵایه‌تیتان، سایكۆلۆجیتان، كه‌لتوریتان، سه‌نگی سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تیتان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد دابین ناكه‌ن.
به‌ئومێدیشه‌وه له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دوێنێ و پێرێ له‌نێوان جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی توركیا رویداوه، به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: هه‌سه‌ده به‌چی رازی ده‌بێت، چه‌ند به‌و رێككه‌وتنه رازی ده‌بێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان قبوڵه، چه‌ندیش ره‌خنه‌ی هه‌یه، ئه‌وه لێپرسراوێتی هه‌سه‌ده‌یه له‌سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان، كه ئایا ئه‌م رێككه‌وتنه قبوڵ ده‌كه‌ن یان نا.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێ خوێنڕشتن رابگرێ، كاولكاری رابگرێت، به‌دبه‌ختی رابگرێت، ئێمه به‌كارێكی باشی ده‌زانین‌و به‌ئومێدیشن زیاتر ده‌ستكه‌وته‌كان بهێنێته‌دی.
وتیشی: لێره به‌زمانی دیپلۆماسی قسه‌ده‌كه‌ین‌و موزایه‌ده ناكه‌م، چونكه له‌و قسانه زیاتر ناكه‌م كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئه‌نقه‌ره كردوومه، لێره به‌زمانی رێزه‌وه قسه‌ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش بچمه ئه‌نقه‌ره هه‌ر به‌و زمانه قسه ده‌كه‌م، كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كردوومن، به‌ڵام ئێستا لێره، سیاسه‌تی روونی یه‌كێتی روونده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین: تاكه رێگا له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، رێگه‌ی ئاشته‌واییه‌ۆ دابینكردنی باقی مافه دیموكراسییه‌كانی گه‌لی كورده‌و هیچ رێگه‌یه‌كی تریش له‌به‌رده‌م ئه‌و حكومه‌تانه‌دا نییه، ته‌نها ئه‌و رێگه‌یه نه‌بێت. چونكه خوێنڕشتن هه‌رگیز هه‌رگیز ناتوانێ ره‌گ‌و ریشه‌ی هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لان له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵكو وه‌كو شێركۆ بێكه‌سی نه‌مر ده‌ڵێ: هه‌تا خه‌نجه‌ره‌كه‌ت بچه‌قێنی، هه‌تا خوێنم زیاتر فچقه بكات، رقی پیرۆزی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌تۆ زیاد ده‌كات‌و وتی: رقی پیرۆز، رقی ئازادییه. رقه‌كانی تۆش، رقی سه‌ركوتكردنه، رقی حكومه‌ته‌كان، رقی دوژمنایه‌تیكردنی دیموكراسییه، رقی ئێمه‌ی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌و نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سته‌و هه‌موو ئازادیخوازان، رقی پیرۆزه. رقی پیرۆزیش ده‌مێنێ، هه‌تا مافه‌كان دابین ده‌كات. به‌ڵام رقی سه‌ركوتكردن، وه‌كو هه‌موو داگیركه‌ره‌كانی دنیا له‌مێژوودا كۆتایی پێدێت‌و به‌سه‌ر شۆڕیش ده‌چێته مێژووه‌وه.
له‌دوا وته‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رایگه‌یاند: ئومێده‌وارم، نۆزده‌هه‌مین جڤات له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ له‌كێشه‌كانی رابردوو له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی، ئێوه هه‌وێنێك بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌رۆژئاوای كوردستان هه‌یه له‌نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌و په‌یه‌ده‌و هه‌سه‌ده‌و لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌م كۆنگره‌یه په‌یامی ئه‌وه‌بێ ئه‌و كێشانه‌ش ئارام ببێته‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28