riklam

به‌وێنه‌.. كوردانی دانیمارك پشتگیری له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 09:28 PM - 2019-10-18
.

.

له‌ دژی ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی دانیمارك خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.

ڕۆژی 17+10-2019، به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی و دانیماركی و به‌شداری زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ شاری هۆڕسنس ئه‌نجامدرا دژی له‌شكركێشی سوپای توركیا و كۆمه‌ڵ كوژیی به‌رامبه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و پاڵپشتی له‌ ڕۆژئاوا ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ و سنووره‌ به‌شداریان كردو په‌یامی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی له‌ دانیمارك  له‌ لایه‌ن ( وشیار جه‌لال ) لێپرسراوی كۆمیته‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ هاووڵاتییانی دانیماركی و پارته‌ سیاسییه‌ دانیماركییه‌كان به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو وه‌ په‌یامی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر داگیركاریه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket