riklam

لێبوردنی نێودەوڵەتی:توركیاو گروپەكانی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

جینۆساید‌‌ 02:55 PM - 2019-10-18
.

.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی توركیاو گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی بەتاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات و رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو بەڵگەو زانیارییانەی دەستیان كەوتوە، توركیاو هاوپەیمانەكانی لەكاری هێرشەكانیاندا پێشێلكاری گەورەو تاوانی جەنگیان ئەنجامداوەو پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانیدا بكرێت.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا كە ئەمڕۆی 18ی تشرینی یەكەمی 2019، بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاند: هێزەكانی توركیاو هاوپەیمانەكانی كە پشتیوانیان لێدەكات بەهۆی هێرشەكانیان دژ بە شەڕڤانانی كورد لەباكوری سوریا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

دەشڵێت: هێزی توركیاو هاوپەیمانەكانیان پێشێلكاری گەورەو تاوانی جەنگیان ئەنجامداوەو لەكاتی هێرشەكانیاندا خەڵكیان كوشتوەو بریندار كردوە.

رێكخراوەكە قسەی لەگەڵ 17 كەس كردوە كە لەبوارەكانی تەندروستی و فریاگوزاری و ئاوارەكاندا كردوەو بەپێی ئەو زانیاری و بەڵگانەی كۆیكردونەتەوە بۆی ئاشكرابوە كە لەناوچە نیشتەجێبوون و ماڵ و خوێندنگەكاندا توركیاو هاوپەیمانەكانی خەڵكیان كوشتوەو بریندار كردوە.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە هەڤرین خەڵەف كەسایەتی كوردی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن ئەندامانی گروپی ئەحراری رۆژهەڵاتەوە كە سەر بەتوركیان كوژراوە.

 هەر لەوبارەیەوە رێكخراوەكە قسەی لەگەڵ سدیق خەڵەفی برای هەڤرین كردوەو وتویەتی: پەیوەندیمان بەهەڤرینەوە كرد، بەڵام كەسێك وەڵامی مۆبایلەكەی دایەوەو خۆی بەوەناساند كە چەكدارێكی سەر بەگروپەكانی توركیاوەو هەڤرینی شەهید كردوە.  

كۆمی نایدۆ سەرۆكی رێكخراوەكەش باسی لەوەكردوە توركیا بەرپرسە لەو گروپە چەكدارانەی پشتیوانیان لێدەكەن و چەكداری كردون، راشیگەیاندوە: توركیا گروپە چەكدارەكانی بەرەڵاكردوە تا لەعەفرین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامبدەن كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردن.

سەرۆكی رێكخراوەكەداواش دەكات توركیا پێشێلكاری و تاوانەكانی رابگرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ لێپرسراوەكانیدا بكات.

هەروەها لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا، رێكخراوەكە تاوانەكانی توركیای لەزاری یەكێك لەخۆبەخشەكانی مانگی سوری كوردییەوە بڵاویكردوەتەوەو باسی لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كردوە كە رۆژی 12ی تشرینی یەكەم نزیك خوێندنگەی گوندی ساڵحییەی كردە ئامانج.

خۆبەخشەكە دەڵێت: لەكاتی گواستنەوەی قوربانییەكانی نەماندەتوانی تەرمی كوڕو كچەكان دیاری بكەین، چونكە هەموو جەستەیان سوتابوون.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

7767.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket