riklam

تورکیا ئاگربەست رادەگەیەنێت لە رۆژئاوای کوردستان

جیهان 09:05 PM - 2019-10-17
.

.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ تورکیا ئەنجامی کۆبونەوەکەی راگەیاند و وتی تورکیا ئاگربەست رادەگەیەنێت و بەو شێوەیەش گیانی هاوڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوای کوردستان پارێزراو دەبێت.

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای کۆبونەوەیەکی ٥ سەعاتی لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکە.

وتیشی: تورکیا خواستی هەیە ئاگر بەست رابگەیەنێت و ئاگر بەستەکەش لەماوەی ١٢٠ سەعاتی داهاتوو جێنەجێ دەکرێت و یەپەگە بە درێژایی ٣٢ کیلۆمەتر لە ناوچەی دیاریکراوی ئارام دەکشێتەوەو ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی پێکهاتەکان و خەڵکی سڤیلی تورکیایە.

ئەوەشیخستەروو، کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سوپاسی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیای کردوە لەسەر راگرتنی شەر لە رۆژئاوا و بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام، چونکە رێککەوتننامە لەگەڵ ئەردۆغان ژیانی ملیۆنان کەس دەپارێزێت.

ئاماژەیبەوەشکرد، کە لەگەڵ یەپەگەش ڕێککەوتوین بۆ کشانەوەیان و تورکیاش بڕیاریداوە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام نەدات و وترکیا بەم نزیکانە شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket