riklam

ساڵ یادی شەهید سەید جەوهەر کرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:16 PM - 2019-10-17
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٧ لە ناحیەی زینانە لە سنوری خورماتوو بە سەڕپەڕشتی لیوای ١٤٤ هێزەکانی پێشمەرگە و مەڵبەندی ١٦ ڕێکخستنی حەمرینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە خورماتوو و بە ئامادەبونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەردان چاو شین فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و عوسمانی حاجی مەحمود و و هاوری هاو سەنگەرانی و هاوڵاتییەکی زۆری سنورەکە کۆڕێک بۆ ساڵ یادی شەهید سەید جەوهەر ڕێکخرا.

سەرەتای کۆرەکە بە وەستانی چەند ساتێک بۆ گیانی شەهیدان و خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد دواتر وتاری بەخێر هاتن لە لایەن عەمید جەماڵ وارانی فەرماندەی لیوای ١٤٤ ی هێزەکانی پێشمەرگە خوێنرایەوە و پەردە لە سەر وێنەی شەهید سەید جەوهەر لادرا.

هەر لە کۆرەکەدا  لە لایەن مەحمود سەنگاوی وتاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان خوێنرایەوە و چەند پارچە شیعرێک پێشکەش کراو لە کۆتایدا وتاری بنەماڵەی شەهید لە لایەن ڕەوند جەوهەر کوڕی شەهید خوێنرایەوە و بە دابەشکردنی خەڵات بە سەر یاریزانانی یاری تۆپی پی و یاری بالە کە بە بۆنەی کۆتایێ هێنان بە خولەکە کە بە بۆنەی ساڵ یادی شەهید ئەنجام درا بو کۆتای بە کۆڕەکە هێنرا.

کورتەیەک لە ژیان نەمەی شەهید چەوهەر/جەوهەر لەتیف مەحمەد ناسراوە بە سەید جەوهەر لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی لەک سەر بە ناحیەی قادر کەرم لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٨١ بووە بە پێشمەرگە پلەکانی پێشمەرگایەتی بریوە دوا بلەی فەرماندەی لەشکری کەرکوک بووە بخابن لە ساڵی ٢٠١٩/١٠/١٧ شەهید بووە.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket