riklam

وێنه‌.. خۆپیشاندانی كوردانی ئوسترالیا بۆ پشتگیری له‌ رۆژئاوا

تاراوگە‌‌ 03:55 PM - 2019-10-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-10-2019، كوردانی شاری سیدنی ئوسترالیا له‌ ناوچه‌ی ئیجكلیفی شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوێڵزی ئوسترالیا خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌و شاره‌ ئه‌نجامدا داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیایان كرد بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

 خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌رگای كونسوڵخانه‌كه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌ داگیركاریه‌كه‌ی توركیایان كرد بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ كونسوڵخانه‌كه‌ش چه‌ند كه‌سانێكی سه‌ربه‌خۆیانیان ئاماده‌كردبوو به‌ ئاڵای توركیاوه‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌ناو بینای كونسوڵخانه‌كه‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕیسواكران و دڕه‌نده‌یی سه‌رۆكی توركیا و كوشتنی مناڵ و خه‌ڵكی سیڤیل و بێ تاوانیان به‌ڕودادانه‌وه‌و له‌ شه‌قامه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌وێدا گوزه‌ریان ده‌كرد هۆڕینیان لێده‌دا وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ئاڵای كوردستان و خۆپیشانده‌ران.

PUKmedia سیروان به‌رزنجی/ئوسترالیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket