riklam

زوبێر عوسمان: هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرە خێراتر بکرێن

ی.ن.ک‌‌ 05:33 PM - 2019-10-16
.

.

ئەمرۆ چوار شەممە 16/10/2019 هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازیان لە  عومەر شێخ موس سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزێنەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دواین گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیەکنا و دۆخی ناوخی یەکێتی و بەستنی کۆنگرەی چوارەم رەوشی رۆژئاوا تاوتوێکرا.
سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وێرای بەخێرهاتنی گەرمی م.عومەر شێخ موس  کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی ناوەندی و رۆڵ و هەڵوێستەکانی ئەنجومەنی لەکاتە هەستیار و گرنگاکاندا خستەڕوو،  وتیشی وەک  ئەنجومەنی ناوەندی لەگەڵ ئەوەداین هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرە خێراتر بکرێت و بۆ ئەوەی لە کاتی بڕیار لێدراوی خۆیدا کە 7/12 ئەمساڵە ئەنجام بدەین کە  پەیڕەوی ناوخۆ بکرێتە بنەمای کۆنگرەکە  و فۆرم و هەیکەلی بەرێوەبردنی حزبەکە بگۆردرێت کەلەگەڵ بارودۆخ و  سەردەمدا بگونجێت.

لای خۆشیەوە مامۆستا عومەر شێخ موس خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە و پێشوازییە گەرمە کرد و وتی: ئەنجومەنی ناوەندی ئۆرگانێکی گرنگ و شەرعی یەکێتیە و رۆڵ و کاریگەری مەزنی لە پاراستنی یەکریزی و یەکێتی ناو یەکێتی هەبووە، وتیشی: دەبێ هەموو هەواڵەکان چڕتر بکرێنەوە و زاڵبین بەسەر کۆسپەکاندا و بە هەر جۆر و نرخێک بێت کۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، یەکێتیی خاوەنی رابردوو مێژوویەکی پرشنگدارە و رووبارێک خوێنی لە پێناوی مافەکانی گەلەکەماندا بەخشیوەو خاوەنی باشترین کادیر و ئەندام و جەماوەرە دەبێ یەکێتی رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە حکومڕانی و بەرێوەبردن و هاوکێشە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکەیش هەبێت.

لەبارەی رەوشی سوریا و رۆژئاواشەوە وتی: بەهۆی ناجێگری رەوشی سوریا و هەژموونی وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەکەوە مەترسی گەورە لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەبووە هەتا لەشکرکێشی و هەرەشەی لەناوبردنی گەلەکەمان هەیە، یەکریزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان زامنی سەرکەوتنمانە و لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بەو یەکریزی و یەک وتارییە بۆ رۆژئاوا هەیە کە لەسەرجەم حزب و لایەن و رێکخرا و چین و توێژەکان رەنگیداوەتەوە و پێویستە پەلە بکرێت لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و نوێنەری سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانیشی تێدابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێویستە کورد لۆبی بەهێز بکات لەگەڵ وڵاتانی جیهان  بەتایبەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی دان بە مافەکانماندا دەنێن فشار بکەن کە سیستمی فیدراڵیەت لە سوریا بچەسپێندرێ و مافی نەتەوایەتیەکان بدرێت و ئەم قۆناغەیش بە سەرکەوتووی تێدەپەرێنین و دۆخەکە بە قازانج بۆ گەلەکەمان بشکێتەوە.

پاشان هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی راو سەرنجی خۆیان لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێم و زەرورەتی بەستنی کۆنگرەی چوارەم بۆ بەهێزکردن و پێشەنگتر بوونی یەکێتیی و دۆخی رۆژئاوای کوردستان خستەروو.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket