riklam

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی باڵای سەربازی بەریتانیا كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:04 PM - 2019-10-16
.

.

بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان چاویكەوت بە سێرجۆن لۆریمەر راوێژكاری باڵای سەربازی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكا و وەفدێكی هاوڕێی 

لە دیدارێكدا جەیمس سۆرنتن كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەیبوو بەوردی بارودۆخی سیاسی و سەربازی و ئەمنی هەرێم و عیراق و رۆژئاوای كوردستان  گفتوگۆی لەبارەوە  كراو هەڵسەنگاندن  بۆ پێشهات و ئەگەرەكان و لێكەوتەو دەرئەنجامە نەرێنییەكان  كرا.

بافڵ تاڵەبانی لەسەر كۆی هاوكێشەكان بەرچاوڕونی دایە وەفدی میوان و سیاسەتی نیشتمانیی یەكێتیی روونكردەوەو تەئكیدیكردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لەناوچەكە. 

پرسی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لە سوریاو چەند ناوچەیەكی عیراق و هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولابوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket