riklam

به‌س نی یه‌

بابەتی گۆڕاو 03:04 PM - 2019-10-16
.

.

به‌س نی یه‌

فه‌رهاد: هه‌ر خۆشه‌ویستى به‌س نى یه‌ عیشق پاره‌شى ئه‌وێ.
ترامپ: هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌س نى یه‌، سیاسه‌ت ئه‌بێ ئه‌خلاقشى له‌گه‌ڵ بێت.
پێشمه‌رگه‌ى دێرین: خه‌باتى پارتیزانى به‌س نى یه‌، مه‌سئول ماستاویشى لا موهیمه‌.
دكتۆر: به‌ره‌ئى من هه‌ر عیاده‌ به‌س نی یه‌، وه‌زعه‌كه‌ تیجاره‌تى ده‌رمانیشى پێویسته‌.
ئه‌ردۆغان: ته‌بعه‌ن وێرانكردنى ڕۆژئاوا به‌س نى یه‌، كرمه‌كه‌ى من ته‌ختكردنى قه‌ندیلیشى لازمه‌.
مودیرعام: ماجیستێر و دكتۆرا و ئه‌مانه‌ به‌س نى یه‌، كاكى خۆم ته‌عینات پشتگیرى لقیشى گه‌ره‌كه‌.
عێراقى: ته‌نیا هه‌ر سه‌برى ئه‌یوب به‌س نی یه‌، بۆئه‌وه‌ى به‌ ئاواته‌كانت بگه‌یت عومرى نوحیشت پێویسته‌.
مه‌سئول: هه‌ر باخ و ڤێللاى ئێره‌ به‌س نى یه‌، پێویسته‌ له‌ ئیماراتیش موڵكێكت هه‌بێت.
خوێنده‌وار: هه‌ر قسه‌ى زل به‌س نی یه‌، پایته‌ختى رۆشنبیرى ئه‌بێ رۆشنبیرى گه‌وره‌شى تیابێ.
شاره‌زایه‌ك: به‌ره‌ئى من هه‌ر كه‌ڵه‌شێرێك به‌س نى یه‌، ئه‌م سه‌ره‌نوێلكه‌یه‌ كۆمه‌ڵى فڕوجیشى پێویسته‌.
دراوسێ: هه‌ر سه‌ره‌تاتكێ به‌س نى یه‌، بۆ مه‌علوماتى ورد پێویسته‌ كامێرایه‌كیش به‌رامبه‌ر ژوورى نوستنه‌كه‌تان دابنێم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket