riklam

خۆپێشاندانەكانی ئوسترالیا بەردەوامە

تاراوگە‌‌ 11:36 AM - 2019-10-16
.

.

خۆپیشاندانی كوردانی كیشوەری ئوسترالیا بە هاوكاری ئوسترالیەكان دژی هێرشە دڕندانەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

دژی هێرشە دڕندانەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و زوڵم و ناڕەوایی و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو و كوشتنی سیڤیل و منداڵان بێ گوێنەدانە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، كوردانی هەموو بەشەكانی كوردستان لە كیشوەری ئوسترالیا و بەهەماهەنگی و هاودەنگی ئوسترالییەكان و كۆمەڵە كلتوری و خێرخوازەكانی جیهان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی  درێژە بە خۆپێشاندان دەدەن لەسەرانسەری هەرێم و ویلایەتەكانی ئەو كیشوەرە بۆ پشتگیری و داكۆكی لە مافی كوردستانیانی رۆژئاوا.

دوای خۆپێشاندانەكانی سیدنی و ئەدەلایدی پایتەختی باشوری ئوسترالیا ئەمڕۆ خۆپێشاندانێكی مەزن شاری بریزبنی پایتەختی ویلایەتی كوینزلاندی گرتەوە كە بە ڕێپێوان دەستیپێكرد و لە سەنتەری هۆڵی بریزبن جیگیربوو.

هاوكات كەرتی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەماهەنگی كۆمەڵەی كوردی لە شارەكەدا رۆڵی گرنگ و بەرچاو دەگێڕێت لە خۆپێشاندانەكەدا.

PUKmedia سیروان بەرزنجی-ئوسترالیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket