یادی 25 ساڵه‌ی ماڵئاوایی پادشای حه‌یران ده‌كرێته‌وه
ئەدەب وهونەر 11:32 AM - 2019-10-16.
با رۆژی 17 - 10 بكرێته فێستیڤاڵی (ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی) بۆ لاوك و حه‌یران.
حه‌یران ئه‌وڕۆ نیوڕانێ گۆتمه دڵی خۆم لۆ وا كه‌سادی.
ده‌مگۆته به‌ژنه‌كی بڵند و دوو چاوێی به‌ڵه‌ك، با بچینه‌وه سه‌ر چیاكه‌ی پیره بێستونێ
بزانین چی كردیه كوڵینگه‌كه‌ی فه‌رهادی.
گه‌لی براده‌رینه ده‌مگۆته حه‌یرانه‌كه‌ی خۆم
ده‌توبینه بۆن كه‌م خه‌ت و خاڵی گه‌رده‌نێ
ماچكه‌م چه‌رخی ڕوومه‌تێ، بن شۆرابه و شۆرابه‌ی گۆران
سه‌تی وه‌كی من و تو پاڵی خۆی دایته‌وه خاكی، گه‌لێك به بێ مرادی.
هونه‌رمه‌ند ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی، هه‌ر ده‌نگێكی زوڵاڵ و چریكه‌یه‌كی به‌سۆز و شاره‌زایه‌كی بێ وێنه‌ی حه‌یران و مه‌قام نه‌بوو، به‌ڵكو ترۆپكی ڕه‌سه‌نایه‌تی، و پایه‌كی به‌رز له پایه‌كانی هونه‌ر، و لوتكه‌ی وه‌فاداری، و هه‌ڵوێست و خه‌مخۆرێكی نیشتیمان، و ناخێكی بێگه‌رد، و نمونه‌ی خۆنه‌ویستی، و ئه‌رشیفێكی هونه‌ریی و مێژوویی بوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریی و چوونه ئێزگه و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌غدا – به‌شی كوردی، هه‌وڵیداوه ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بچریكێنێ و تۆماریان بكات، نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی دیكه، كه زانیویه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه نابنه موڵكی ئه‌و و مێژوو بۆ ئه‌و تۆماریان ناكات، هه‌ر بۆیه له كتێبه‌كانیشیدا (بژار، گوڵه مێلاقه‌ی كوردستان، شیلان و شلێر، داره‌شه‌كران، و په‌نگر) ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كانی خۆی نووسیوه‌ته‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان له ئاوازدانانی خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌هره‌داریی و به‌سه‌لیقه‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه ده‌سه‌لمێنێت، و هه‌ر هه‌موو حه‌یرانه‌كانیشی له نووسین و داڕشتنی خۆیه‌تی، ئه‌و حه‌یرانانه‌ی كه ده‌چنه خانه‌ی فۆلكلۆره‌وه له كتێبه‌كانیدا نه‌نووسیوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هۆنراوه‌ی گۆرانی و سرووده‌كانیشی له نووسین و هۆنینه‌وه‌ی خۆیه‌تی، هۆنراوه‌ی تایبه‌ت به گۆرانی، كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جیایه له شیعری ئاسایی، كاتێك هه‌ستی به‌وه كردووه كه شاعیری ئه‌م جۆره هۆنراوانه له‌و سه‌رده‌مه‌یدا كه‌م بوون یان ده‌گمه‌ن بوون، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی (له خودی شاعیره‌كان خۆیانه‌وه) زۆرێك له هۆنراوه‌ی شاعیره ناسراوه‌كانی كورد و ئاواز دانان بۆیان، وه‌كو دڵدار، شێركۆ بێكه‌س، پیره‌مێرد، مدحه‌ت بێخه‌و، مه‌سعود بێبه‌ش، حه‌بیب عه‌لی، پیرباڵ مه‌حمود، ئه‌حمه‌د دڵزار، كانی، عوسمان عوزێری، جاهد، كه‌ریم شاره‌زا، ئه‌حمه‌د هه‌ردی، زه‌بیحی، جه‌مال شارباژێڕی، و چه‌ندینی تر، و تۆماركردنی ناوی ئه‌و شاعیرانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان له كتێبه‌كانیدا، نیشانه‌ی راستگۆیی و ماف نه‌خواردنی ئه‌رك و ماندووبوونی ئه‌و شاعیرانه‌یه، له‌لایه‌ن بێزار گه‌ردییه‌وه.
ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌وه كه سوود له به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی تر و فۆلكلۆره‌وه ده‌بینن، به‌ڵكو به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و بوونه گه‌نجینه‌یه‌ك و فۆلكلۆر و كولتووری كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه، و هونه‌رمه‌ندانی تر سوودیان لێده‌بینن. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده ئه‌وه بووه كه قه‌ت هه‌وه‌سی ئه‌وه‌ی نه‌بووه، ئاوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بكاته به‌رهه‌مێكی خۆی، به‌ڵكو به ده‌نگ و گه‌رووییه‌كی پیاوانه‌ی كوردانه‌وه و به هه‌ستێكی جوانی كوردیانه و به ئاوازێكی تایبه‌تی خۆی، هۆنراوه‌كانی كردووه به به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به پێز، هه‌تا به‌رهه‌مه‌كانی كوردایه‌تی و كوردبوونیان پێوه دیاربێت.
بست به بستی خاكی ئه‌و كوردستانه، و ناوی گوند و شاره‌كان، شوێنه‌وار، و رووبار و كانی، دار و دره‌خت، و گوڵ و گوڵزار، و رووه‌كه‌كانی ئه‌م كوردستانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بوون، چ له هۆنراوه و چ له حه‌یرانه‌كانیدا.
دوای تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، هێشتا كاریگه‌ری ده‌نگه به جۆشه‌كه‌ی دۆستانی هونه‌ری ره‌سه‌ن ده‌هه‌ژێنێت و ده‌یانهێنێته خرۆش، و به‌رهه‌مه‌كانی به زیندوویی ماونه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسك و به‌سه‌لیقه و فره به‌هره، له ده‌نگخۆشی و ئاوازدانان و هۆنراوه هۆنینه‌وه، و حه‌یرانزانی و حه‌یران نووسی و حه‌یرانبێژیدا، و شاره‌زا و بلیمه‌تێكی مه‌قامه‌كان، و هونه‌رمه‌ندێكی پڕ له به‌رهه‌م، ماندوونه‌ناس له گوتنی گۆرانی و سرود و حه‌یران و مه‌قام و لاوكدا، ئه‌و هه‌موو به‌هره و توانایانه جێگای ئه‌وه‌ن كه خوێندكاران و مامۆستایان و شاره‌زایانی هونه‌ر زیاتر خوێندنه‌وه توێژینه‌وه له‌سه‌ر خودی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه و به‌رهه‌مه‌كانی بكه‌ن، كه نه‌ك هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان، به‌ڵكو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانیش له كانی به‌رهه‌مه‌كانیدا تینوێتیان شكاندووه و به‌رهه‌مه‌كانیان دووباره كردۆته‌وه و چڕیوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌رزی خۆی و هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه.
جێگای تێڕامانه كه ئه‌و ژینگه پڕ له هه‌ژاریی و نه‌هامه‌تی و بێ باوكی و نه‌خۆشییه، ئه‌وكه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌ی لێ بڕوێت و چه‌كه‌ره بكات، و ببێت به قوتابخانه‌یه‌ك و رێبازێكی هونه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و پێشه‌نگایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، به تایبه‌تی له بواری حه‌یران و مه‌قامدا، كه جێ په‌نجه‌ی دیاره، و ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گه‌یاندنی حه‌یران به‌م ڕۆژه‌ی ئێستا، و پاراستنی له فه‌وتان، و گوتنه‌وه‌ی وه‌كو خۆی به‌بێ شێواندنی، و ناساندنی به ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێجگه له ناوچه‌ی شاری هه‌ولێر، كه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان شایه‌تمانی ئه‌ویان داوه كه له ده‌نگی ره‌سوڵ بێزار گه‌ردییه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار گوێبیستی حه‌یران بوون، كه‌چی به‌داخه‌وه لێره و له‌وێ خه‌ڵكانێك جا چ به نه‌زانی بێت یان داخ له دڵانه و به ئه‌نقه‌ست بێت، ده‌یانه‌وێت ژیانی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده له‌كه‌داربكه‌ن، به‌ڵام خۆش به‌ختانه قه‌د و باڵای ئه‌و هونه‌رمه‌نده هێنده به‌رزه، كاریگه‌ریان له دڵۆپێك ئاوی بۆگه‌ن كه‌متره له ئاوی ده‌ریایه‌كی خاوێنی بێ بن، كورد وه‌ڵامێكی جوانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه هه‌یه، كه به‌رده‌وام به‌ردهاوێژی داری به به‌ر و به‌رهه‌من.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه له سه‌رده‌می مامۆستا ره‌سوڵ بێزار گه‌ردی ده‌زگای هونه‌ری و په‌خش و تۆماركردنی پرۆفیشناڵانه و ئاوازدانه‌ری ئه‌كادیمیانه كه‌م و ده‌گمه‌ن بوون (له باشوری كوردستاندا)، ده‌نا باس باسێكی تر بوو، له پوختی و زۆریی به‌رهه‌م، و نه‌فه‌وتانی ئه‌و به‌رهه‌مه زۆرانه‌ی سه‌رده‌می په‌خشی راسته‌وخۆی به‌بێ تۆماركردنی ئێزگه‌ی به‌غدا، بۆیه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌رده‌می ره‌سه‌نایه‌تی، سته‌مێكی گه‌وره‌یه كه به چاوی ئه‌مڕۆ شیبكرێنه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك وا ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا له‌م یاده بێنازه‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رز (ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی) و گشت هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان ده‌نێرین، یادیان به‌خێر.
هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25