riklam

وه‌فدێكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی خورماتوو ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:21 PM - 2019-10-15
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-10-2019 وه‌فدێكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆن سه‌ردانی قه‌زای خورماتوویان كرد.

سه‌ره‌تا وه‌فده‌كه‌ به‌ یاوه‌ری وه‌فدێك له‌ مه‌لبه‌ندی 16 ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی قایمقامیه‌تی خورماتوویان كرد و له‌ گه‌ڵ دكتۆر حه‌سه‌ن زه‌ینه‌ل عه‌بدین قایمقام و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس و فه‌رمانده‌ سه‌بازیه‌ریه‌كانی سنووره‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و باس له‌ كێشه‌و گیرو گرفته‌كانی شاره‌كه‌ و چونێتی چاره‌سه‌ركردنی كرا.

دواتر سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زایان كرد و له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌ و تیادا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خورماتوو چه‌ند داواكاریه‌كیان پێشكه‌شی وه‌فده‌كه‌ كرد كه‌ بریتیبوون له‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆ و جه‌وازات و باج له‌ خورماتوو له‌به‌ر دووری ڕێگای نێوان قه‌زای خورماتوو _ پاڕێزگای سه‌ڵاحه‌دین و بۆ كار ئاسانی هاوڵاتیان له‌ به‌ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

دواتر وه‌فدی فراكسیۆنی سه‌وز سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 16 ڕێكخستنی حه‌مرین كرد و به‌ ئاماده‌ بوونی مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردیه‌كانی خورماتوو كۆبوونه‌وه‌ و تێدا باس له‌ داواكاری و كێشه‌ و گرفته‌كانی كورد كرا له‌ خورماتوو و باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موانه‌وه‌ بتوانرێت كه‌سێك وه‌ك نوێنه‌ری كورد سه‌ر بكه‌وی و داواكار بوون باڵانسی نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌چاو بكرێت له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی خورماتوو.

له‌ به‌رامبه‌ردا فراكسیۆنی سه‌وز له‌ كۆی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ خورماتوو به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی و ١٨ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ببنه‌ خاوه‌ن و داكۆكیكاری مافه‌كانی هاوڵاتیانی خورماتوو بن و ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا هه‌بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی به‌ لایه‌ن و وه‌زاره‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌كان بگه‌یه‌نێت و لیژنه‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی خورماتوو و فراكسیۆنی یه‌كێتی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچونی بابه‌ت و داواكاریه‌كانی خورماتوو له‌ به‌غدا.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد – خورماتوو

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket