riklam

كاتی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ رادەگەیەنرێت

ئەدەب وهونەر 07:19 PM - 2019-10-15
.

.

سەعات 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ 15/10/2019 لە هۆڵی دیالۆگی شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا.

لەسەرەتای كۆنگرەكە (د. ئیپتسام ئیسماعیل) سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ سوپاسی ئامادەبووانی كرد و رایگەیاند:ئەم فێستیڤاڵە لەماوەی (22) ساڵی رابردودا توانیویەتی ببێتە سیمبولێك و وەرچەرخانێك لە دنیای هزر و داهێنان و رۆشنگەریدا، بەدرێژایی تەمەنی فێستیڤاڵی گەلاوێژ زۆرترین ئەدیب و رۆشنفكر و هونەرمەند و لێكۆڵەر و توێژەری هێناوەتە شاری سلێمانی، كە زۆرترین كێبڕكێكی كراوە لەسەر بەرەو باشتر و جوانتركردنی هەموو بوارەكان.

سەبارەت بە رۆژانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە، لەرۆژانی (16، 17، 18/4/2020) فێستیڤاڵ ئەنجامدەدرێت و لەئێستاشەوە ئامادەیی خۆمان پیشان دەدەین بۆ وەرگرتنی بەرهەمی نوسەران و روناكبیران لە بوارەكانی شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینەوە بەپێی ئەو مەرجانەی كەدواتر لە سایتی بنكەكەمان و لە سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویدەكەینەوە.

لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا وتی: ئێمە كەباس لەو كارە جوانانەی گەلاوێژ دەكەین، هەڵبەتە بێ كەم و كوڕی نین، بەڵام هەمیشە دڵمان بە ئێوەی روناكبیر خۆشە كە بتوانن هاوكارمان بن و مەشخەڵەكەی گەلاوێژ توندتر بگرینە دەست، لێرەوە بە هەموو روناكبیران و نوسەران دەڵێین: خۆشحاڵ دەبین كە لە پێشنیار و راوبۆچونتان بێبەشمان نەكەن لەپێناو سەرخستنی ئەم فێستیڤاڵە كە ببێتە كەرنەڤاڵێكی شایستە و پێكەوە پێشكەش بە پایتەختی رۆشنبیری بكەین".


PUKmedia   تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket