riklam

حاكم قادر: یه‌كێتی له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا درێخی ناكات

ی.ن.ک‌‌ 07:16 PM - 2019-10-15
.

.

ئه‌مڕۆ 15-10-2019، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابوون له‌دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم وخستنه‌ڕووی هۆكارو دواقۆناغه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غداو شاره‌كانی تری خواروی عیراق و سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كان و گۆڕانكارییه‌ سه‌ربازیی و سیاسی یه‌كان كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا زۆر به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆئاشنابوون له‌ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی یه‌كێتی، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)، به‌ئاماده‌بوونی جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی كۆمیته‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌ندام له‌ڕیزی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌ .

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌میانی وته‌یه‌كی حاكم قادر وله‌پێناوپێشخستنی زانست وبره‌ودان به‌بواری په‌روه‌رده‌و گرنگی دان به‌ڕۆڵ وپێگه‌ی دیاروبه‌رچاوی زانكۆو په‌یمانگاكان هه‌وڵ وماندوبونی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی و پڕۆفیسۆرو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی زانكۆكان به‌گشتی و زانكۆو په‌یمانگاكانی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رزنرخاندو پاشان له‌درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌رده‌می شاخ تاگه‌یشتن به‌قۆناغی ئێستای شارستانی وحوكمڕانی ودیموكراسی داو ڕایگه‌یاند یه‌كێتی بێ ووچان تاگه‌یشتن به‌ئێستای ئازادی و سه‌رفرازی كۆڵی نه‌داوه‌و به‌رده‌وام بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بێ درێغی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه‌ .

هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژئاوا كردو وێڕای پاڵپشتیكردن له‌خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌شی ڕۆژئاوای نیشتمان، هیوای خواست كێشه‌كه‌ كه‌ تائێستا زه‌ره‌روزیانی گیانی و قوربانی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ به‌ كۆتابێت و چاره‌سه‌ربێت .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket