riklam

خانمە هونەرمەندێك بەرەنگاری سەختییەكانی ژیان دەبێتەوە

ئەدەب وهونەر 05:49 PM - 2019-10-15
.

.

ئەو خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی زانكۆیە، لەیەكێك لە مۆڵەكانی شاری سلێمانی كار دەكات، تاوەكو بتوانێت خوێندنەكەی بەسەركەوتوویی تەواو بكات، شوێنێكی بچووكی كردووەتە گەلەری كە لەلایەن بەڕێوەبەری مۆڵەكەوە بێ‌ بەرامبەر وەك هاوكاری پێی‌ بەخشراوە، بەهۆی لاوازی باروگوزەرانی و بەدەستهێنانی بڕێك پارە ڕۆژانە لە گەلەرییەكەیدا وێنەی هاووڵاتیان لەسەر خواستی خۆیان دەكێشێت.

ئەو خاتوونە (غەزال لەتیفی) خوێندكاری كۆلێژی هونەرەجوانەكانە و دەڵێت: هەر لەمنداڵیمەوە خولیای وێنەكیشانم هەبووە، بۆ بەرەوپێشچوونی خوولیاكانم بەشداری چەندین خوولم كردوە، هەروەها لەو پێشانگایانەی لەناوەو دەرەوەی خوێندنگا دەكرانەوە بەشداریم دەكرد، پەیوەندیم بەزانكۆوە كرد تاوەكو ببمە هونەرمەندێكی ئەكادیمی.

ئەم شوێنەی ئێستا كاری تێدا دەكەم لەلایەن بەڕێوەبەری كارگێڕیی ماجدی مۆڵ بێ‌ بەرامبەر بەدیاری پێی بەخشیوم. وەك هاوكاری و پیشتگیرییەك بۆ باری تەندروستی و ماددیم، ڕۆژانە وێنەی ئەو كەسانەی دەكێشم كەخۆیان داوای دەكەن، بەرهەمەكانم دەخەمە بەرچاوو دەیانفرۆشم هەتا خەرجی ڕۆژانەمی پێ‌ بەدەستبێنم.

ئەوەی شایانی باسە خاتوو غەزال لە پێداویستیە تایبەتەكانەو لەدوای تەواوبوونی خوێندنی زانكۆی ڕوودەكاتە گەلەرییەكەی و چاوەڕێ‌ دەكات كەسێك داوای لێ‌ بكات وێنەی بكێشێت.   
 
PUKmedia عەدنان الجاف- السلیمانیە
و/عومەر رەشید

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket