riklam

71 یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌فرانكفۆرت ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ئەدەب وهونەر 03:51 PM - 2019-10-15
وێنه‌كان له‌ ئه‌رشیفی PUKmedia ه‌وه‌

وێنه‌كان له‌ ئه‌رشیفی PUKmedia ه‌وه‌

به‌به‌شداری زیاتر 104 ده‌وڵه‌ت و7هه‌زارو چوارسه‌دو په‌نجا دامه‌زراوه‌ی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی دنیاو 10 هه‌زار ڕۆژنامه‌نوس له‌دنیادا چالاكیه‌كانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت،كه‌رنه‌ڤاڵی كتێب و كایه‌ مه‌عریفیه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای چاپه‌مه‌نی و نوسین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 چالاكیه‌كانی ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت..

میوانی شه‌ره‌فی ئه‌مساڵی پێشانگا ولاتی نه‌رویجه‌و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نه‌رویج ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تیه‌ سیاسی ئه‌ده‌بیه‌كانی جیهان و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبل به‌شداری تیاده‌كه‌ن. له‌وانه‌ "ئولجیا توكارتشوك" پۆلۆنی خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبلی ئه‌ده‌بی و زیاتر له‌ 20 كه‌س له‌ دیارترین نوسه‌ره‌كانی نه‌رویج به‌یاوه‌ری جێنشینی نه‌رویج و به‌شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ده‌ب ده‌گه‌نه‌ پیشانگاكه‌..جگه‌ له‌شاندی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری نه‌رویجی میوانی شه‌ره‌ف سه‌رۆكی پێشانگای فرانكفۆرت و سه‌رۆكی رێكخراوی بۆرسه‌ی بازرگانی كتێبی جیهانی و  هاویكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێمی هیسن به‌شداری تیاده‌كه‌ن .

پێشانگاكه‌ سێ ڕۆژی یه‌كه‌می تایبه‌ته‌ به‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌و سه‌ردانی تایبه‌ت و گرێبه‌سته‌كانی چاپه‌مه‌نی و پرۆتۆكۆله‌كانی و سێ ڕۆژی دواییشی كراوه‌یه‌ بۆ میوانانی گشتی،

خانه‌ی كوردی
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری خانه‌ی كوردی له‌و پیشانگایه‌دا ڕۆژنامه‌نوس یوسف مه‌نتك چالاكوانی بواری به‌شداریكردن له‌و پیشانگایه‌دا به‌ "پوك میدیا"ی وت  ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌شداری ده‌كات و چه‌ند نوسه‌رێك بڕیاروایه‌ سه‌ردانی پیشانگاكه‌ بكه‌ن له‌وانه‌ نوسه‌ری كورد"جان دۆست" بڕیاره‌ ڕۆژ چوارشه‌ممه‌ كتیبه‌كه‌ی واژۆبكات.. بڕیاریشه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ چه‌ند سیمنیاریك له‌لایه‌ن نوسه‌ران به‌یان سه‌لمان و  دكتۆر محه‌مه‌د مه‌نتك مامۆستای زانكۆ به‌رێوه‌بچیت.. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یان لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و به‌شداری له‌و پیشانگایه‌دا هیچ ڕاگه‌یاندنێكیان تائێستا نه‌بووه‌و تائێستا ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و به‌شداریكردنه‌ ڕون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

توركیا ده‌یه‌وێ نه‌خشه‌ی كوردستان بسرێته‌وه‌
له‌بیره‌وه‌ری به‌شداری كردنی خانه‌ی كوردیدا ئاله‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌توركیا هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته‌ سه‌ر ڕۆژئاڤا ئه‌وه‌ وه‌بیری هه‌مووان ده‌هێنینه‌وه‌ ساڵی 2008 ك توركیا میوانی شه‌ره‌فی ئه‌م پێشانگایه‌بوو ده‌بوایه‌ كلتوری ڕۆشنبیری خۆیان ده‌رخه‌ن كه‌چی له‌به‌رچاوی 110 ده‌وڵه‌ت په‌لاماری خانه‌ی كتێبی كوردیان داو نه‌خشه‌ی كوردستانیان دڕاند ئه‌و ساڵه‌ كه‌هه‌ڤاڵ  مه‌لا به‌ختیار تیایدا ئاماده‌بوو به‌رۆژنامه‌نوسانی وت بۆ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ گله‌ییتان له‌ئێمه‌هه‌یه‌ گله‌یی له‌سوڵتان عه‌بدولحه‌مید بكه‌ن و لێی بپرسن ئه‌وه‌ كوردستانه‌ یان نا..ئه‌و ساڵه‌ش هیچ ولاتێك جگه‌ له‌ هه‌لوێستێكی شه‌رمنانه‌ له‌و پیشانگایه‌دا هیچ هه‌لوێستیێكیان نه‌بوو جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت نوسه‌رانی كوردستان- باكور داوایانكرد كوردیش ساڵێكی بۆ بكرێت به‌ میوانی شه‌ره‌ف، به‌لام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ ڕۆشنبیریه‌ گه‌وره‌یه‌دا له‌و ده‌رگا گه‌وره‌یه‌ی كایه‌ مه‌عریفیه‌كانه‌وه‌ وه‌لامێكی كلتوری و ڕۆشنبیری بێت و وه‌لامێك بێت بۆ شاڵاوی توركیا بۆسه‌ر كوردستان و نه‌خشه‌ی كوردستان.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket