riklam

خوێندكارە سەركەوتووەكانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان خەڵاتدەكرێن

ی.ن.ک‌‌ 02:59 PM - 2019-10-15
.

.

لەچوارچێوەی بایەخ وگرنگی دانە بەردەوامەكانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەشەپێدان وپەرەپێدانی بواری خوێندن وپەروەردەو برەودان وبەگەڕخستنی تواناكانی گەنجان وهاندانیان بۆ خێرا گەیشتن بەئامانجەكانیان ، سەرلە  بەیانی ئەمڕۆ لەمەراسیمێكی تایبەتدا لەهۆڵی شەهید ئارام بەسەرپەرشتی هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەمەڕاسیمێكی تایبەت وئاهەنگ ئامێزدا كەبەوبۆنەیەوە ڕێكخرابوو دیاری بەسەر(12) خوێندكاری سەركەوتووی لەتاقیكردنەوە كۆتایی یەكانی بەشەجیاجیا كانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی دابەشكرا .

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا حاكم قادر لەمیانی وتەیەكیدا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندكارە سەركەوتووەكان كردو وتی: خوێنكاران ولاوانی ئەمڕۆ زاناو رۆشنفكرو پەروەردەكارو رابەرو سەركردەی دواڕۆژی گەلەكەمانن و بەوبۆنەیەوە داواتان لێدەكەم تا گەلەكەمان بەكاروانی زانست پێشكەوتنەكانی دنیا بگاتەوە  پەرە بە هەوڵ وكۆششەكانتان بدەن.

پاشان بەو بۆنەیەوە چەند چالاكیەكی هونەری موزیك وگۆرانی لەلایەن بەشی مۆسیقای پەیمانگاوە بەڕێوەچوو ، دواتر دیارییەكان بەسەر دەرچوان وسەركەوتووانی یەكەم ودووەم وسێیەمی پەیمانگای هونەرە جانەكان دابەشكرا.


PUKmedia    تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket