riklam

فینلاند.. كۆبونه‌وه‌ی حزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 10:29 AM - 2019-10-15
.

.

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-10-2019  له‌ شاری ئێسپۆ و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ فینلاند كۆبونه‌وه‌ی فراوانی كۆمیته‌ی حزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری زۆرێك له‌ حزب و رێكخراوه‌كان ئاماده‌بوون ، وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی فینلاند پێكهاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ و ئه‌حمه‌د خۆشناو كارگێڕی چاودێری و به‌دواداچوون و په‌خشان كورده‌ نوێنه‌ری رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی فینلاند.

سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ وه‌ستان ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرا و باسی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر شێوازی رێكخستنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری بوو، ته‌وه‌ری دووه‌م  گفتوگۆ ده‌رباره‌ی  هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا.

ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه‌ پێشنیاریان كرد له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ ته‌نها باسه‌كان چڕ بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر  رۆژئاوا و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م دوابخرێ بۆ كاتێكی تر، بۆیه‌ ئاماده‌بووان هه‌موو به‌كۆی ده‌نگ  ئه‌و پێشنیاره‌یان په‌سند كرد، له‌م كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌بووان جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ كارێك بكرێ بۆ پشتیوانی رۆژئاوا، هه‌موو به‌شداران كاتی ته‌واویان پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆچوونی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، بۆیه‌ زۆرینه‌ پێی باش بوو له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرێ  بۆ پشتیوانی له‌ رۆژئاواو هه‌روه‌ها هه‌موو حزب و رێكخراوێك پێویسته‌ پشتگیری ئه‌م كۆمیته‌یه‌ بكات.

له‌ كۆتاییدا كۆمیته‌یه‌كی نۆ كه‌سیان پێكهێناو ناونرا كۆمیته‌ی پشتیوانی رۆژئاوا و یه‌كسه‌ر ئه‌م كۆمیته‌یه‌ ده‌سبه‌كاربوو و یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا كه‌ دووشه‌ممه‌ 14-10-2019  خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری هێلسنكی ئه‌نجام بدرێ و هه‌موو به‌رنامه‌ و وورده‌ كاریه‌كانیان  ئاماده‌كرد و ئه‌ركه‌كان دابه‌شكران بۆ شێوازی به‌رێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ چوار سه‌عاتی خایاند، له‌خواره‌وه‌ ناوی ئه‌و حزب و رێكخراوانه‌ی كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ بوون

یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان / پارتی ژیانی ئازادی كوردستان / پارتی دیموكراتی كوردستان/ پارتی كرێكارانی كوردستان / بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان / پارتی دیموكراتی كوردستان -سوریه‌ / حزبی دیموكراتی كوردستان / حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران / پارتیا یه‌كێتیا دیموكرات ( په‌یه‌ده‌) / فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردیه‌كان / كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران.

ناڤه‌ندا جڤاكا دیموكراتیك / حزبی كۆمۆنیستی ئێران-رێكخراوی كوردستان / یه‌كێتی كۆمونسته‌كانی عیراق / رێكخراوا ئینساتیڤا حه‌ره‌كه‌تا ژنان له‌ فینلاند.


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی فینلاند

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket