riklam

كوردەکان تەنیا چیاکان دۆستیانن

بیروڕا 12:27 AM - 2019-10-15
.

.

ئەم گوتارە ( سمیر عطاالله ) ى نووسەرى لوبنانى کە لە زۆربەى گۆڤار و ڕۆژنامەعەرەبییەکاندا کارى کردووە , ئەمڕۆ ٢٠١٩/١٠/١٤ لە ڕۆژنامەى ( الشرق الأسط ) نووسیویەتى و لەبەر ئەوەى گوتارەکەم زۆر بەدڵ بوو و ڕەنگە قسەى دڵی هەموومانى کردبێ وابوو ,بۆیە بڕیارم دا بەرچڤەى بکەم , بە تایبەتیش کە هیچ شتێکم تێدا نەبینى پێچەوانەى بۆچوون و قەناعەتى خۆم بێت . ڕەنگە لە هەندێک شوێن تێوەرۆخێکى خۆمم تێ خستبێ , بەڵام خستوومەتە نێو دوو کەوانەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ نووسینەکەى نووسەر تێکەڵ نەکرێ . دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە لەوانەیە نووسینەکە کەمێک درێژ بێت , تکایە لێی بێزار مەبە و لە نیوەى وازى لێ مەهێنە و, بیلامانێ , وەک کەرى نیوە زەڕی لێ مەکە . تکایە هەمووى بخوێنەوە چونکە سوودت پێ دەگەیەنێ نەک زیان .

نووسەر دەڵێ : هەندێک وشە هەن زۆر بەهێزن لەنێو زمان و فەرهەنگى جیا جیادا , بەڵام لە واقیعدا بەدى ناکرێن و نین . ئێمە باسى کەشکەلان (( الفضاء)) دەکەین و ڕەنگە ڕۆژانە چەند جارێک بێڵێینەوە , بەڵام ئێمە دەزانین کە تەنیا تاکە کەسێکى عەرەب (( شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان )) دەزانێ ئەو وشەیە بەڕاستى ماناى چییە . هەروەها وشەى بەختیاری هەموو ڕۆژێک دەیان جار خۆى دەخزێنێتە نێو ژیانمانەوە , لە ( ڕۆژباشەوە) بیگرە تا دواتر , بەڵام کە تاوێک بەرانبەر ماناکانى دەوەستین و بیر دەکەینەوە , دەبینین کە ئەوە تەنیا وشەیەکە لە نێو فەرهەنگدا سەبارەت بە زۆربەى ئادەمیزاد , لە کاتێکدا کڵۆڵی زاڵە بەسەر ئەم هەسارەیەدا . بەختیاری حاڵەتێکی تاکە کەسییە , لە کاتێکدا بەدبەختى حاڵەتێکى گشتییە بۆ سەر هەموو گەل و کۆمەڵە و وڵاتێک .لەم ڕووەوە مامۆستا هێمن دەڵێ : (( شینم گەلێک گێڕأ شادیم کەم دیوە || شادى دەڵێن هەیە بەڵام نەمدیوە )) . لە باڵوێزى ڕووسیان پرسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەى ئەوەى کە ئەمریکا دەسبەردارى کورد بووە , گوتى : گوناحەکە هی خۆیانە , چونکە پشتیان بە چاودێرێکى هەڵە و چەوت بەستبوو . بەڵام کڵۆڵییەکە لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە گەلێک پێویستى بە چاودێر یان ( شوانێک ) بێت , واتە بێ ماف بێت . خوا لێ خۆشبوو (جەلال تاڵەبانی ) بارودۆخى گەلەکەى لەوەدا چڕ کردەوە کە گوتى : ( کورد لە چیاکان بەولاوە , هیچ دۆستى دیکەى نییە) . بەڵام ئەوان خۆیان لە وڵاتێک دیوەتەوە کە تەنانەت چیاکانیش ڕاویان دەنێن و فڕۆکە بۆمبارانیان دەکا لە کاتێکدا ئەوان لە نێوان بەردەکانیدا سەرگەردان و ماڵوێرانن و ئەوەش کە بالیۆزى ڕووسیا گوتى لە بارەى پشتیوان و شوان و مێگەلەوە , هیچ ڕاست نییە . ئاخر خۆ زۆر جار کوردەکان پەنایان بۆ شوانیی سۆڤیەت بردووە , بەڵام لە پشتیوانەکانى دیکە چییان دەست کەوتووە , لەمانیش هەر ئەوەندە .

وەک هەموو کڵۆڵەکانى سەر زەوى , کورد هەموو دۆستایەتییەکى چاوەڕوان کراویان تاقى کردۆتەوە , بەڵام ڕووبەڕووى پشت تێ کردن و دەست لێ بەردان بوونەتەوە . گلەیی و گازاندەکە , بە چاوپۆشی لە هۆکارەکان , هەمیشە دەکەوێتە ئەستۆی کوردەکە خۆى , چونکە تەنیا ئەنجامەکە گرنگە . (( جاران لە زۆربەى شارەکان خانى وڵاخان هەبوو , واتە گەراجى کەران . گوندنشینەکان کە دەچوون بۆ شار , وڵاخەکانیان دەبردە خان و ئاویان دەدان و توورەکە ( جۆڕک ) ى کاو جۆیان بە سەرەوە دەکردن . کابرایەک کەرەکە دەبات بۆ خان و دەیبەستێتەوە و ئاوى دەدا جۆڕکى ئالیکى بەسەرەوە دەکات و دەچێت بۆ بازار بۆ کڕینى پێداویستییەکانى . کە دێتەوە دەبینێ کەر نەماوەو دزراوە . ئیدى هەموو گوناحەکە دەخەنە ئەستۆى خاوەن کەر . یەکێک دەڵێ باشى نەبەستبۆوە , یەکێ دەڵێ , ئالیکى نەدابوویە , یەکێ دەڵێ ئاوى نەدابوو . بەکورتى هەموو گوناحەکە دەخەنە ئەستۆى خاوەن کەر خۆى . کابراش لە داخانا کە وەختە شەق بەرێ دەڵێ : باشە باش هەمووى کوناحى منە , ئەى دزەکە هیچ گوناحی نییە )) .

ئا بەو شێوەیە سەرۆکى ئەمریکا بۆى دەرکەوتووە کە کوردەکان لە جەنگى دووەمی جیهانیدا و لە شەڕی دابەزینى هاوپەیمانان لە نؤڕماندى لە فەڕەنسا , بەڵام نەیگوتووە بە چ سیفەتێک , شان بەشانى ئەمریکا شەڕیان نەکردووە . (( باشە جەنابی سەرۆک کە تۆ ئەوەت دەزانى چۆن پشتت گرتن و هاوکاریت کردن ؟ )) ئاخر کوردەکان هەنگینێ (( حەفتاو پێنج ساڵ پێش ئێستا کە ڕەنگە جەنابی سەرۆک منداڵ بووبێت و دەستى لە پیسایی خۆی وەردابێ )) , هاووڵاتیی کوردی هەژار و کڵۆڵ لە نێو وڵاتانێک بوون کە سەربەخۆ نەبوون و ئەوانەش کە شەڕی یەکلاکەرەوەى نۆڕماندییان دەکرد , لە هەموو سوپایەک و فڕۆکەوانێک مەشق پێ کراو و پێشکەتووتر بوون لەسەر ئاستى هەموو جیهان . هۆڵیود چەند فێلمێکى نایابی لەبارەى جەنگ و نۆڕماندییەوە بەرهەم هێناوە کە کەڵە ئەکتەرە گەورەکانیان کۆکردۆتەوە و بێ گومان کورد لەو ڕاستییەو لەو سینەمایانە دیار نەبوون , چونکە ئەوان تەنانەت ئاماژە کردن بە ناویشیان لە تورکیا و ئێران و سوریا و عیراق قەدەغە بوو و ئەوەى هەیانبوو تەنیا چیاکان بوون و ئەوانیش ئەگەر بۆیان بکرایە پشتیان تێ بکەن , بێ گومان بێ سێ و دوو و دوودڵی , ئەوەیان دەکرد .

PUKmedia  وتارێکی وەرگێڕاو لەلایەن عبدالکریم شێخانی ەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket