riklam

نۆبڵی ئابووری بۆ سێ‌ توێژەری ئەمریكییە

هەمەرەنگ 06:26 PM - 2019-10-14
.

.

ئەكادیمیای زانستی شاهانەی سویدی ڕایگەیاند سێ‌ پسپۆری ئەمریكی بەناوەكانی (ئەبهیجیت بانیرجی و مایكل كریمەر و  ژنە ئەمریكی فەرەنسی ئیستیر دوفلوی  ) خەڵاتی ئەم وەرزەی نۆبڵیان بۆ ساڵی 2019 بەدەستهێنا.

ئەكادیمیەكە وتی: براوانی خەڵاتەكە ڕێبازێكی نوێیان داهێناوە كە بڕوایان وایە پەسندترین  شێوازە بۆ نەهێشتنی هەژاریی لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمڕۆ وەرزی خەڵاتی نۆبل بۆ ئابووری كۆتایی پێ‌ دەهێنرێت، ئەو خەڵاتەی كە لە ماوەی نیو سەدەی دامەزرانیدا بێجگەلە یەك وەزر لەلایەن پیاوانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

خەڵاتی ئابووری نوێترین خەڵاتی نۆبڵە،بەفەرمی بە((خەڵاتی بانكی سویدی بۆ زانستە ئابوورییەكان لە یادی ئەلفرید نۆبڵ) ناسراوە، ساڵی 1968  دامەزراوە، هەروەها یادی تێپەڕبوونی 300 ساڵیشە بەسەر دامەزراندنی بانكی سویدا.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket