riklam

له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاواو باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه‌..

بیروڕا 04:04 PM - 2019-10-14
.

.

هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌

هۆمه‌ر شێخمووس
*داگیركاریی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌و رێكه‌وتننامه‌كان پێشێلكارییه‌و ده‌بێت به‌توندی سه‌ركۆنه‌ بكرێت.
*پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوی جدیی بنێت بۆ راگرتنی ئه‌و كرده‌وه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌و داوای پاشه‌كشه‌ی توركیا‌و ئه‌و میلیشیایانه‌ بكات، كه‌ توركیا پشتیوانییان لێده‌كات له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
*به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و شه‌پۆلی توڕه‌یی‌و ناڕه‌زاییه‌ی له‌لایه‌ن رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی‌و ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتان‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانه‌وه‌ به‌رزبۆته‌وه‌، له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤدۆستی جیهان به‌په‌له‌ بێته‌ناو كێشه‌كه‌وه‌و هاوكاریی پێشكه‌ش به‌و سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ نوێیه‌ بكات كه‌ تازه‌ به‌تازه‌ ئاواره‌و بێ ماڵ‌و حاڵ بوون به‌هۆی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بۆ باكووری سوریا.
*پێویسته‌ ستایشی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپا‌و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریكایی‌و روسیایی‌و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی، بكرێت له‌پای هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و دوژمنكارییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر گه‌لانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ له‌ڕێی نێوه‌ندگیرییه‌وه‌.
*پێویسته‌ بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌كانی گه‌لانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و له‌نێویشیاندا سه‌رجه‌م بزاوته‌ كوردییه‌كان خۆیان له‌هه‌ڵوێستی ئایدیۆلۆژیی‌و سیاسیی چه‌قبه‌ستووی رابردوو رزگاربكه‌ن‌و بیر له‌هاوكاریی یه‌كتریی بكه‌نه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ری باش‌و گونجاو بدۆزنه‌وه‌ له‌پێناوی هاوكاریكردنی گه‌له‌كانیان له‌م دۆخه‌ هه‌نووكه‌ییه‌دا.
*له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانانێكی شه‌رعیی له‌سه‌ر ئاستی ناخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته‌ كۆنگره‌یه‌كی میللی له‌ قامیشلی یان حه‌سه‌كه‌ یاخود عامودا ببه‌سترێت، كه‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی وه‌ك (كورد، عه‌ره‌ب، سریان، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن‌و ئه‌وانی دیكه‌) له‌خۆبگرێت‌و تێیدا وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت، كه‌ بتوانێت نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكات‌و رێگه‌ پێدراوبێت تا به‌ناوی هه‌موو ئه‌و گه‌ل‌و پێكهاتانه‌وه‌ بچێته‌ گفتوگۆ‌و دانوستاندنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی سوریا‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و حكومه‌تی روسیای فیدراڵ‌و حكومه‌تی توركیا‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌.

هۆمه‌ر شێخمووس
*كه‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی كوردی سوریا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket