riklam

شتێكى تره‌

بابەتی گۆڕاو 03:31 PM - 2019-10-14
.

.

شتێكى تره‌

- غیره‌تلى یه‌ك: ئاماده‌م له‌سه‌ر كوردستانى رۆژئاوا بیكه‌م به‌ فه‌رته‌نه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ فه‌یسبوكدا
- سایه‌ق ته‌كسى: به‌س خۆم ئه‌زانم ئه‌و جاده‌ى مه‌وله‌وى یه‌ چه‌ند دڵگیره‌، به‌ڵام له‌ نیوه‌ شه‌ودا
- كورد: حه‌زم له‌ چاره‌كێ ویسكى سپێشه‌ڵه‌، به‌ڵام هى به‌لاش
- جوغرافیا: راسته‌ من زوڵمى زۆرم لێ كردوون، به‌ڵام عاجز مه‌بن خۆشتان هیچ نین
- هاووڵاتى: ئه‌شهه‌دوبیللا ئازادیمان هه‌یه‌، به‌ڵام پاركێكه‌ پاقله‌ى تیا ئه‌خۆن
- مێرد: ته‌بعه‌ن كۆنترۆڵ لاى خۆمه‌، به‌ڵام هى سه‌ته‌لایته‌كه‌
- وه‌لى دێوانه‌: حه‌ز ئه‌كه‌م بنووم، به‌ڵام له‌ باوه‌شى شه‌مسه‌دا
- چاودێرى دارایى: به‌ڵێ مودیره‌كان حه‌زیان له‌ شه‌فافییه‌ته‌، به‌ڵام هه‌ر بۆ جلى ئافره‌ت
- عه‌لى قه‌راخى: من ماستاو بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌ردۆغان شتێكى تره‌
- مامۆستاى زانكۆ: دڵنیابه‌ ته‌خه‌روج ئه‌كه‌ى، به‌ڵام ئیستیفاده‌ى قنگه‌ جگه‌ره‌یه‌كى نابێ بۆت.
- دكتۆر: من رقم له‌ پاییزه‌، به‌ڵام ره‌بیى ماڵى ئه‌نفلۆنزاكه‌ى ئاوا بێ
- مرور: یاڵڵاى ئه‌كرد ره‌نگى تابلۆكه‌ت گوڵ گوڵى ئه‌بوو، موهیم نى یه‌، به‌ڵام ئه‌بێ قایشت به‌ستبێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket