riklam

ڕۆژئاوا ده‌رگا.. ده‌كاته‌وه‌

بیروڕا 01:13 PM - 2019-10-14
.

.

 ڕۆژئاوا ده‌رگای هه‌ڵمه‌تی به‌په‌له‌ی پێكه‌وه‌یی ده‌كاته‌وه‌        

  ئه‌م هێرش وداگیركاریه‌ی توركیا له‌ژێر په‌رده‌ی بێكه‌سی كوردو په‌رته‌وازه‌یی هێزه‌كوردیه‌كان ڕووده‌دا،ئازایه‌تی كورد دژی داعش و شكاندنیان له‌جیاتی هه‌موو دونیاوئاشتیخوازی و ڕه‌وایی داخوازیه‌كان هیچ شه‌كوایه‌كی بۆ كورد نه‌كرد!به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌رهاویشته‌یه‌كی تازه‌ و زه‌مینه‌یه‌كی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی پێكه‌وه‌یی؛

1-گه‌لانی دونیاو زۆر له‌ووڵاتان وه‌ده‌نگ هاتوون ودژی ئه‌م هێرشه‌ن وبۆیه‌كه‌مینجاره‌ سۆزێكی گشتی له‌ناو گه‌لانی سه‌رانسه‌ری دونیا خه‌مڵیوه‌.

2-ئه‌م هێرشه‌ ته‌نهابۆ ئه‌وناوچانه‌نییه‌ به‌ڵكو بۆ گۆڕینی دێموگرافیای ناوچه‌كه‌یه‌و مه‌ترسیه‌كی جدیه‌ بۆسه‌ر ئاینده‌ی كورد له‌هه‌موو كوردستان ئه‌وه‌ش فاكه‌ترێكه‌ ده‌بێ زیاتر یه‌كمانخا.

3- ئه‌م مه‌ترسیه‌ هه‌مووكوردو هێزه‌كوردیه‌كانی ووشیاركردۆته‌وه‌و خه‌ریكه‌ گوتارێكی یه‌كگرتوو دروست ده‌بێ كه‌ده‌بێ په‌ره‌ی پی بدرێ.

ئه‌م ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی ڕه‌خساندووه‌،ده‌بێ هانماندا به‌په‌له‌ ئه‌م كارانه‌ بكه‌ین،

1-    وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كان ودروستكردنی یه‌كڕیزیه‌كی نوێ وهه‌میشه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌باڵاكانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان.

2-كۆنفرانسێكی به‌په‌له‌ پێویسته‌ بۆوه‌رگرتنی هه‌ڵوێست وهه‌ڵمه‌تێكی پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی گوتارێكی نیشتمانی یه‌كگرتوو.

3- دروستكردنی وه‌فدێكی دیپلۆماتی هه‌میشه‌یی كه‌نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پارت وهێزه‌سیاسی وكه‌سایه‌تیه‌كوردستانیه‌كان ونه‌ته‌وه‌ی تربگرێته‌ خۆ وكه‌سایه‌تیه‌ دۆسته‌كانی كورد له‌ووڵاتان به‌شداری پێ بكرێ،بۆ سه‌ردانی ووڵاتان.

4-پێكهێنانی ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ فریاگوزاری هه‌مه‌جۆر،كۆمه‌كی ته‌ندروستی وكه‌لوپه‌لوخۆراك بۆ ئیداره‌كانی خۆسه‌ری وهێزی شه‌ڕڤانان و ئاواره‌كان.

5-یه‌كخستنی ڕاگه‌یاندنه‌كان وكاركردنی پێكه‌وه‌یی.

  كاوسێن بابه‌كر


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket